riklam

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پێشنیارێك بۆ ده‌رچووانی دانه‌مه‌زراو ده‌خاته‌ ڕوو

کوردستان 08:45 PM - 2020-01-21
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ لیژنه‌ی كشتوكاڵی ئه‌نجومه‌ن پێشنیارێكی په‌سه‌ند كردووه‌ كه‌ هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی دانه‌مه‌زراو ده‌ره‌خسێنێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌ 55 هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی لیژنه‌ی كشتوكاڵی ئه‌نجومه‌نی پڕۆژه‌ پێشنیارێكی په‌سه‌ند كردووه‌ كه‌ زه‌رییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ ده‌رچووانی دانه‌مه‌زراو دابین بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاری تێدا بكه‌ن و به‌مشێوه‌یه‌ هه‌م هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی دانه‌مه‌زراو ده‌ره‌خسێنێت و هه‌م به‌رهه‌می ناوخۆی به‌رهه‌م ده‌هێنێت.

وتیشی: ئه‌و پڕۆژه‌ پێشنیاره‌ ڕێگری ده‌كات له‌وه‌ی كه‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان زیاده‌ڕه‌وی تێدا بكرێت.

ڕێكه‌وت زه‌كی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ پڕۆژه‌ پێشنیاره‌كه‌ له‌ئه‌نجومه‌ن په‌سه‌ند كراوه‌ و دواتر ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌ت ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت و به‌مشێوه‌یه‌ ده‌رچووانی دانه‌مه‌زراو له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم لێی سوودمه‌ند ده‌بن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket