riklam

عه‌بدولمه‌هدی: مووشه‌كباران كردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا خراپه‌ بۆ عیراق

عیراق 08:16 PM - 2020-01-21
.

.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21-1-2020 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند: عیراق له‌ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی له‌بارێكی ئاڵۆزدایه‌، وڵاتیش له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی خۆی و ده‌وڵه‌تانی تردا له‌دۆخێكی ناهه‌مواردایه‌.

سه‌ره‌ك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان نایانه‌وێت بكه‌ونه‌ دۆخێكه‌وه‌ كه‌ توندوتیژی له‌دژی خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێنن، دژی خۆپیشانده‌ران نین.

عه‌بدولمه‌هدی وتوشیه‌تی: خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌ ئاشتیانه‌كان رێگه‌ به‌ داخستنی خوێندنگاو شه‌قامه‌كان نادات، پێویسته‌ ئه‌و كارانه‌ كۆتایی پێ بێت.

سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ په‌لاماری مووشه‌كی بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ عیراق خراپه‌.

عه‌بدولمه‌هدی داواشی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و هێزه‌ سیاسیه‌كان ده‌كات پاڵێوراوێكی نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت په‌سه‌ند بكات.

PUKmedia عومه‌ر ڕه‌شید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket