riklam

پڕۆژه‌ی خزمه‌ت چالاكتر ده‌كرێت

کوردستان 07:32 PM - 2020-01-21
.

.

ئه‌‌مڕۆ 21-1-2020، به‌‌سه‌‌رپه‌‌رشتی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران و ئاماده‌‌بوونی به‌‌رپرسی فه‌‌رمانگه‌‌ی ھه‌‌ماھه‌‌نگی و به‌‌دواداچون، تیمی پڕۆژه‌‌ی (خزمه‌‌ت)ی حكومه‌‌تی ھه‌‌رێمی كوردستان، له‌‌ھه‌‌ولێر كۆبوووه‌‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ PUKmedia راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌ ‌سه‌‌رپه‌‌رشتی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران و به‌ ئاماده‌‌بوونی به‌‌رپرسی فه‌‌رمانگه‌‌ی ھه‌‌ماھه‌‌نگی و به‌‌دواداچون، تیمی پڕۆژه‌‌ی (خزمه‌‌ت)ی حكومه‌‌تی ھه‌‌رێمی كوردستان، له‌‌ھه‌‌ولێر كۆبوووه‌‌.

راشیگه‌یاند: كۆبوونه‌‌وه‌‌كه‌‌ به‌‌ مه‌‌به‌‌ستی گفتوگۆكردن بوو‌ ده‌‌رباره‌‌ی چالاكتركردنی ھه‌‌نگاوه‌‌كان و قۆناغه‌‌كانی پڕۆسه‌‌ی (خزمه‌‌ت)ه‌ كه‌‌ ئامانج لێی باشتر پێشكه‌‌شكردنی خزمه‌‌ته‌‌كانی حكومه‌‌تی ھه‌‌رێمه‌‌ به‌‌ ھاووڵاتیان، هه‌روه‌ها چۆنیه‌‌تی پێشكه‌‌شكردنی ئه‌و  خزمه‌‌تانه‌ به‌ هاووڵاتیان، خاڵێكی گرنگی تری گفتوگۆكان بوو‌ له‌‌پاڵ جۆر و چه‌‌ندێتی خزمه‌‌ته‌كان له‌‌ھه‌‌رێمی كوردستان.

وتیشی: داموده‌‌زگاكانی حكومه‌‌ت، زیاتر له‌‌ 400 جۆر خزمه‌‌ت پێشكه‌‌ش به‌‌ھاووڵاتیان ده‌‌كه‌‌ن، یه‌‌كێك له‌‌ ئه‌‌وله‌‌ویاتی حكومه‌‌ت كه‌‌ له‌‌چوارچێوه‌‌ی ھێڵه‌‌ گشتییه‌‌كاندایه‌ ‌‌و له‌‌كۆبوونه‌‌وه‌‌ی یه‌‌كه‌‌می كابینه‌‌ی نۆیه‌‌می حكومه‌‌تی ھه‌‌رێم جه‌‌ختی له‌‌سه‌‌ر كرایه‌‌وه‌‌، پرسی  خزمه‌‌تكردنی ھاووڵاتیانه‌‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌‌ كۆبوونه‌‌وه‌‌كه‌دا ‌قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌‌رۆك وه‌‌زیران ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌‌ ئه‌‌ركی حكومه‌‌ته‌‌ خزمه‌‌تی ھاووڵاتییانی خۆی بكات به‌‌شێوازێكی گونجاو، ھه‌‌روه‌‌ھا باس له‌‌ چالاككردنی پۆرتاڵی https://services.gov.krd كرایه‌‌وه‌‌ بۆ ئاشنابوونی ھاووڵاتیان به‌‌ جۆری خزمه‌‌ته‌‌كان و زانیاری ده‌‌رباره‌‌ی چۆنیه‌‌تی وه‌‌رگرتنی ئه‌‌و خزمه‌‌تانه‌‌ و دواجار كه‌‌مكردنه‌‌وه‌‌ی رووتین له‌‌كاتی مامه‌‌ڵكردنی ھاووڵاتیان له‌‌ داموده‌‌زگاكانی حكومه‌‌تدا.

PUKmedia تایبه‌ت

577575757.jpg

545757575.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket