riklam

پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و زەحمەتكێشان پتەوتر دەكرێت

ی.ن.ک‌‌ 07:29 PM - 2020-01-21
.

.

پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢١/١/٢٠٢٠ سەعدی ئەحمەد پیرە  لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە وەفدێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كە پێكهاتبوون لە سەعد خالید جێگری سكرتێری حزب و بێكەس قادر و گۆران جەلال ئەندامانی مەكتەبی سیاسی .

لە دیدارێكی نێوان هەردوولادا سەرەتا سەعد خالید جێگری سكرتێری زەحمەتكێشان   پیرۆزبایی لە یەكێتی نیشتمانی كوردستانكرد بەبۆنەی كۆتاییهاتنی كارەكانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، هیوای خواست یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕۆڵێكی زیاتر ببینێت لە ناوچەكە.

لە دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولاو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان بەئاراستەی پتەوكردن و گەشەسەندنی زیاتر.

گفتۆگۆكردن لە بارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق تەوەرێكی تری دیداری نێوان وەفدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بوو.


PUKmedia دەرباز ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket