riklam

PUKmedia نمونەی بوێری و ڕاستگۆییە

بیروڕا 06:14 PM - 2020-01-21
.

.

ئەمڕۆ  ١٧ساڵ بەسەر دامەزراندنی PUKmedia تێپەڕ دەبێت ومۆمی ١٨ ساڵەی دادەگیرسێنین مایەی شانازیە هەرلەسەرەتای دەستبەکاربوون ودامەزراندنی PUKmediaوەک ڕۆژنامەنوسێک کارم تیاکردووە،هەمیشە بەدرێژایی ئەو ١٧سالە هەستم بەهێمنی و بویری و لەخۆبوردەیی .

کارکردنی ستافی کارامەو دڵسۆزی ئەم ماڵپەڕە ئازیزە کردووەو لەگەڵیان بەختەوەربووم pukmedia PUKmediaنەک هەر نمونەیەکی جوانی گەیاندنی هەواڵ و ئیتیکی رۆژنامەنوسی ئەلکترۆنی کوردیی بووە بگرە لەپانتایی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ومیدیای کوردیداPUKmediaوەرچەرخانێکی گرنگ بوو بەئاراستەی بەجیهانی بوون و کارکردن لەفەزای هەواڵی گەرم و بەردەوام لەبەخشیندا بووە.

بیرم دێ سەرەتای کارکردنمان بوو هێشتا چاپی کوردی کۆمپیوتەر فێرنەبو بووم ڕۆژانە ڕاپۆرتی هەمەڕەنگم  بەدەست و خەت دەنوسیەوە ئەوەندە لەدڵەوە کارم لەگەڵ ستافێکی لەخۆبورد و هوشیارو خەمخۆری بەتوانای pukmedia دەکرد ڕۆژانە یان هەفتانە لەزەمەنی مارکدا لەخۆم دەبوری دەچووم فاکسم دەکردو ئەوانیش چاپیان دەکردو دواتر دادەبەزی بۆیە دەڵێم هەرلەسەرەتای دامەزراندنی ئەم سایتە بەنرخەوە ئەڵمانیا لەپانتایی کارکردنیدا شوێنی خۆی هەبوو،ئەم ماڵپەەڕە لەڕیزی پێشەوەی بایەخداندا بوو بەدەرەوە.

ئەگەر ئەم ماڵپەڕەش نەبوایە سەدان وبگرە هەزاران کاروچالاکی ڕێکخستنەکان وڕەوەندی دەرەوە کەس پێی نەدەزانی.

 pukmediaلەماوەی ١٧ ساڵ تەمەنی پڕشکۆی رۆژنامەنوسی خۆیدا هەمیشە وەک پەیمانگایەکی رۆژنامەنوسی بووە بەردەوام هەواڵسازو کادری رۆژنامەنوسی پێگەیاندووەو ئێستا لەسایتە جۆراوجۆرەکاندا کاردەکەن.

ئەوەی کەگرنگە پوک میدیا بەبوێری و ڕاستگۆیی ودوور لەموهاتەرات کاری خۆی کردووەو بۆتە سەرچاوەی باوەڕپێکراوی هەواڵ وهەمیشە خۆی لەهەواڵی چەواشەکاری پاراستووەو بەرپرسانە لەچوارچێوە گشتیەکەی سیاسەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا.

سەرەڕای هەموو ئەوململانێ وناکۆکیانەی ناویەکێتی کاریکردووەو کەسایەتی ڕۆژنامەنوسی وپیشەیی خۆی پاراستووەو بەرژەوەندی بالای یەکێتی وگەلی کوردستانی لەبەرچاو گرتووەو بەیەک چاوسەیری کاروچالاکی و پێگەی هەڤالانی کردووە لەوەش زیاتر پوک میدیا توانیویەتی ئەزمونێکی نوێ لەدنیای رۆژنامەنوسیدا پیشکەش بکات بەوەی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەشێوەیەک فراوانکات وئامانجەکانی(ی.ن.ک) لەچوارچێوەی ماڵپەڕێکی گشتی وسیاسی وادا دەرخات کەڕاستگۆیی لەهەواڵ وبوێری لەبۆچوون وهەمەڕەنگی لەبابەتەکانیدا تێگەیشتنی قوڵی یەکێتیانە بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندیە بالاکانی خاک و نەتەوەو ریزەکانی کوردایەتی وتەبایی پێشکەش بەخوێنەرانی بکات و پرۆفیشناڵانە پەیامی پیشەیی خۆی بگەیەنێ و بیکاتە خەسڵەتی کارەکانی،نەک تەنیا وەک ماڵپەڕێکی حزبی..!

ئەمەش وایکردووە خوێنەرانی فراوانترو متمانەی باشتری بکرێتەسەرو ببێتە سەرچاوەی هەوالی متمانە پێکراو،من پێم وایە ئەرک و پەیامی pukmedia ئەوەندە کاریگەرو گەورەیە،ئەوەندە ئەزمونێکی چڕوپڕو بەنرخە،ئەوەندە لەخۆبوردەیی وخەمخۆری و ڕەنجی لەپێناودا دراوە هەقە لەئایندەی دارشتنەوەی ڕاگەیاندنی یەکێتیدا بەباشی هەڵسەنگاندن و ڕاوەستانی لەسەربکرێ و بکرێتە دامەزراوەیەکی رۆژنامەنوسی بەشێوەیەک پەیمانگای پێگەیاندنی رۆژنامەنوسی لەخۆبگرێ و بکرێتە ناوەندێکی میدیای ئەلکترۆنی و چاپەمەنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

هەقە ڕەچاوی ماندوبوون وئەو خەمخۆری وخۆڕاگریەی کارمەندەکانی بکرێت بەتایبەتی لەم سەردەمەی قەیرانی دارایی ونەبونی بودجەیەدا  کەهەمیشە خۆڕاگریان پێوەدیارە.

من لەم دورەوە بەلام لەنزیکەوە دەستی PUKmediaو هاوکارانم دەگوشم پیرۆزبایی لەوان و لەخۆم و خوێنەران و ڕاگەیاندنی کوردی دەکەم کەدەتوانین بڵێین سەربەرزانە لەناو ماڵپەڕە کوردیەکاندا PUKmediaبۆتە ژمارەیەکی دیاروخاوەن رێز بەشێوەیەک تەنانەت ولاتانی دەوروبەرو دەرەوەش حسابی بۆدەکەن ئەمەش قورسایی پێگەو کاریگەری و ڕوی گەشی PUKmediaدەردەخەن.

سوپاس بۆ هاوکارانم کەبەدەستو پەنجەو ماندوبونیان هەواڵ دەچنن و کارێک دەکەن و لوتفێک دەنوێنن بەوەی ڕۆژانە میوانداری هەزاران خوێنەری pukmedia دەکەن.

هەرخاوەن ماڵ بن و مۆمی حەڤدەھەمین ساڵی تەمەنی PUKmediaپیرۆز.

شیهاب عوسمان - ئەڵمانیا

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket