riklam

حه‌مید به‌درخان بۆ PUKmedia: شه‌ونخونیتان جێگای رێزو پێزانینه‌

ی.ن.ک‌‌ 06:06 PM - 2020-01-21
.

.

به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی PUKmedia ه‌وه‌، حه‌مید به‌درخان سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای به‌درخان بۆ توێژینه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانی و كه‌لتور، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌رو ده‌سته‌ی نووسه‌رانی PUKmedia كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێزانی ماڵپه‌ڕی  PUKmedia
سه‌رنووسه‌ر و ده‌سته‌ی نووسه‌ران
پیرۆزبایی
به‌ بۆنه‌ی یادی (17)ه‌مینی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان، گه‌رمترین ده‌ستگوشین له‌ خامه‌ جوانه‌كانتان ده‌كه‌م، به‌هه‌ق PUKmedia ماڵی دووه‌می هه‌موو رۆژنامه‌نووسان و كه‌ناڵه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كانی سوسیال میدیایه‌ .
دیاره‌ و زاندراویشه‌ پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی پیشه‌یه‌كی ماندووكه‌رو پڕاو پڕه‌ له‌سه‌ریه‌شه‌و هه‌ندێك جاریش مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی كه‌ناڵه‌كه‌ یا رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ دروستده‌كات ...
له‌ حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵڕۆژی به‌رده‌وامیتان له‌ ماڵه‌ گه‌وره‌و گه‌رم و گوڕه‌كه‌ی  PUKmedia و شه‌ونخونیتان جێگای رێزو پێزانینی كارمه‌ندانی ئه‌كادیمیای به‌درخانه‌، به‌هیواین به‌رده‌وامبن له‌ گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی دنیای رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌لیكتڕۆنی ... پیرۆزه‌و هه‌رشادو سه‌ركه‌وتووبن ...

حه‌مید به‌درخان
سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای به‌درخان بۆ توێژینه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانی و كه‌لتور
ئه‌ڵمانیا

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket