riklam

خاتوو گەلاوێژ: PUKmedia پێشبڕكێی رووداوە هەنوكەییەكان دەكات

ی.ن.ک‌‌ 04:50 PM - 2020-01-21
.

.

خاتوو گەلاوێژ بەبۆنەی یادی 17 ساڵەی دامەزراندنی سایتی PUKmedia وە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی لەدامەزرێنەران و بەڕیوەبەر و تەواوی كارمەندانی سایتەكە دەكات، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

برایان و خوشكانم لەوێب سایتی  PUKmedia

لە یادی 17 ساڵەی دامەزاندنی ماڵپەڕی PUKmedia –دا، جوانترین پیرۆزبایی لەدامەزرێنەران و بەڕیوەبەر و تەواوی كارمەندانی ئەم میدیا ئەلیكترۆنیە دەكەم كە یەكێكی ترە لەدەنگە بڵند و هەقبێژەكانی ڕۆژنامەوانی ئەلیكترۆنی.

هیوای بەردەوامی و نوێبونەوەتان بۆ دەخوازم بەتایبەت لەم سەردەمەدا كەمیدیای ئەلیكترۆنی هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ تێپەڕاندنی جۆرەكانی تری میدیاو بۆتە ئەو تۆڕەفراوانەی پێشبڕكێَكی ڕووداوە هەنووكەییەكان دەكات.

ئومێدەوارم پیوكەیەكەمان شانبەشانی دەستەخوشكەكانی تری لە میدیای ئەلكترۆنیدا، سەرچاوەی زانیاری و گەیاندنی هەواڵەكان بێت بۆ هەموو لایەك دەخوازم لە پاڵ هەواڵ و زانیارییەكانی ڕۆژدا، بایەخێكی تایبەت بەبوارەكانی ڕوناكبیری و كەلتوری و كۆمەڵایەتی و كایەكانی تری ژیانی كۆمەڵی كوردەواری بدەن كەشایەنی گرنگیپێدانی زیاترە.

وەك هەمیشە سەركەوتووبن و دووبارە ئەم یادە جوانە جوانترو پیرۆزتربێت.


گەلاوێژ


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket