riklam

قادر عه‌زیز: PUKmedia وێستگه‌یه‌كی سه‌نگینی كاری میدیاییه‌

ی.ن.ک‌‌ 03:46 PM - 2020-01-21
.

.

به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی PUKmedia ه‌وه‌، قادر عه‌زیز ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنوسه‌رو ته‌واوی كارمه‌ندانی PUKmedia كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

تێپه‌ڕینی حه‌ڤده‌ ساڵ به‌سه‌ر كۆشش‌و به‌رهه‌مه‌ به‌ پێزه‌كه‌ی میدیای ئه‌لیكترۆنی یه‌كێتی‌و سه‌رمه‌شقی بواره‌كه‌ی خۆی، ماڵپه‌ڕی  PUKmediaی ئازیز پیرۆزبایی گه‌رم له‌ سه‌رنوسه‌ر‌و ته‌واوی كارمه‌ندانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ ئازیزه‌ ده‌كه‌م‌و هیوا ده‌خوازم وه‌ك هه‌میشه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شاڕێگه‌ سیاسییه‌ سه‌نگینه‌ به‌رده‌وام بن كه‌ له‌ روماڵكردنی روداوه‌ سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و فه‌رهه‌نگییه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌ته‌مه‌نی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ په‌یڕه‌وتان كردووه‌، هه‌ر ئه‌و سه‌نگینی‌و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تیه‌ش بووه‌ كه‌ ماڵپه‌ڕی PUKmedia ی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان كردۆته‌ وێستگه‌یه‌كی سه‌نگینی كاری رۆژنامه‌وانی‌و میدیایی. ماڵپه‌ڕی  PUKmedia كه‌ به‌شێكه‌ له‌ جه‌سته‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، ساڵانێكه‌ سه‌رباری كاركردنی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی ناوخۆیی، له‌رێگه‌ی روماڵكردنی هه‌واڵه‌كانی كوردستان‌و هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی به‌زمانه‌كانی عه‌ره‌بی‌و ئینگلیزی‌و روسی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی پڕكردۆته‌وه‌و بۆته‌ ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندی له‌نێوان روداوه‌كانی كوردستان‌و وه‌رگرانی وڵاتانی دیكه‌، هه‌روه‌ك بۆته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ‌و جێی متمانه‌ بۆ زۆربه‌ی كه‌ناڵ‌و دامه‌زراوه‌ میدیاییه‌كانی كوردستان‌و عیراق‌و جیهان، بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌و چه‌شنه‌ روماڵ‌و ئه‌و سیاسه‌ته‌ راست‌و دروسته‌، وه‌ك هه‌میشه‌ پاڵپشت‌و پشتیوانی ماڵپه‌ڕی سه‌نگینی پیوكه‌ی میدیا ده‌كه‌م‌و ئومێدی به‌رده‌وامیتان له‌و سیاسه‌ت‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌ بۆ ده‌خوازم. جارێكی تریش پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م.

 قادر عه‌زیز
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket