riklam

بەغدا.. شوێنی هەڵدانی موشەكەكان ئاشكرا دەكرێت

عیراق 03:39 PM - 2020-01-21
.

.

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا، دەستبەسەراگرتنی شوێن و سەكۆی هەڵدانی ئەو موشەكانەی ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا دەكران و لەنزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەزەویان دەدا، راگەیاند.

 

لەراگەیەندراوێكدا فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا، ئاشكرایكردوە:" بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری   دەست بەسەر ئەو  شوێن و سەكۆیە گیراوە كە شەوی رابردوو لێیەوە موشەك ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كراوەو لەنزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەزەویان داوە".

 

رونیشكراوەتەوە:" شوێنەكە لەناوچەی زەعفرانیە بووەو دەست بەسەر موشەك و ئامێری وەشاندنەكەی بەتەواوی گیراوەو لەئێستادا لێكۆڵینەوە  بەردەوامە بۆ ئەوەی بزانرێت چ دەستێك بەو كارە هەستاوە".

 

لایخۆشیەوە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری حكومەتی عیراق، جەختیكردوەتەوە، دەبێت ئەو كەسانەی لەپشتەوەی هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكان و بەو كارە هەستاون سزابدرێن.

 

PUKmedia داڕشتنەوەی : سامان یاروەیس" 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket