riklam

لە چیدا چی ئەبینی؟

بابەتی گۆڕاو 03:32 PM - 2020-01-21
.

.

لە چیدا چی ئەبینی؟
لەئاوێنەدا نەگبەتی
لە حیزیدا سەلامەتی
لە دیموکراسیدا درۆ
لە گشت شارۆچکەیەک زانکۆ
لە خەباتدا پەشیمانی
لەناو بازاڕدا گرانی
لە جەژنا ساردی و چەرەسات
لە ئیدارەدا کارەسات
لە سەرەوە پیاوی بێ بار
لە یەکەم ڕیزدا موستەشار
لە پیریدا شەکرە و زەخت
لە ماستاوچێتیدا بەخت
لەئەوروپادا بەزەیی
پێش تاسڵوجە فەرماندەیی
لە سەرمایەداریی ستەم
لە شانامە باسی ڕۆستەم
لە ئەزمڕدا شەڕە تۆپەڵ
لە مەوقیفدا زۆرجار کۆمەڵ
لەھەورامان دێی دەرەشیش
لە کافتیریا گەنجی بێ ئیش
لەناو دەستی باشدا جۆکەر
لە فولکەدا ژنی سواڵکەر
لەخلیجدا ئەسپی ڕەسەن
لە ڕووداودا دارا حەسەن
لەپەڕلەمان ھەرزە و چەورە
لە تەئریخدا پیاوی گەورە
لەفتبۆڵێندا پەنارتی
لە ھەموو حیزبێکدا پارتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket