riklam

كاركردن له‌ پاڵاوگەی نەوتی زوبیدیە راگیرا

ئابوری 03:28 PM - 2020-01-21
.

.

بەهۆی خۆپیشاندانەكان و دروستبوونی ئاڵۆزی و گرتنی رێگە سەرەكیەكان، كاركردن لەمەیدانی نەوتی ئەلئەحدبی سەربە پارێزگای واست كە نەوت بۆ پاڵاوگەی كارەبای و گازی زوبیدیە دابین دەكات راگیراوە.

 

سەرچاوەیەكی تایبەت بە رۆژنامەی  سەباحی راگەیاندوە:" بەهۆی ئاڵۆزیەكان و گرتنی رێگە سەرەكیەكان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، كاركردن لەمەیدانی نەوتی ئەلئەحدبی خۆرئاوای شاری كوتی سەربە پارێزگای واست راگیراوە".

 

رونیشكراوەتەوە:" هەر ئەوەش وایكردوە، كەبەشێوەیەكی گشتی كاركردن لە پاڵاوگەی كارەبایی و گازی زوبیدیە بوەستێت كەلەلایەن ئەو مەیدانەوە نەوتی پێویستی بۆ دەربردرێت".

 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە:" مەیدانی نەوتی ئەلئەحدب رۆژانە بەرهەمی 170 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە، ئەوەش تەنها لە 170 زنجیرەی  بیری نەوتی، كە لەبنەڕەتدا 404 زنجیرەی بیری نەوتی هەیە". 

 

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە:" وەزارەتی نەوتی عیراق بەمدواییانە بەرنامەی هەبووە كە وزەی ئەو مەیدانە لەبەرهەمێهێنانی نەوتدا بۆ 200 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا بەرز بكاتەوە". 

 

هاوكات 8-1-2020یش بەهەمان شێوە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە وەزارەتی نەوتی عیراق كاركردنی  لە مەیدانی نەوتی ناسریە لەپارێزگای زیقار  بەشێوەیەكی  كاتی راگرت.

 

ئەوەی ماوەتەوە بوترێت، خۆپیشاندەرانی پارێزگا جیاوازەكانی عیراق، رێگەیەكی نوێیان بۆ فشارخستنەسەر حكومەتی عیراق بۆ جێبەجێكردنی داواكاریەكانیان بەكارهێناوە، ئەویش گرتنی رێگە سەرەكیەكانە.

 

PUKmedia داڕشتنەوەی " سامان یاروەیس"

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket