riklam

ئاسۆس عه‌لی: PUKmedia تاكه‌ پێگه‌ی دیارو ڕاستگۆبووه‌ له‌ گه‌یاندنی هه‌واڵ

ی.ن.ک‌‌ 03:16 PM - 2020-01-21
.

.

بروسكه‌ی پیرۆزبایی هه‌ڤاڵ ئاسۆس عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی  دامه‌زراندنی مه‌ڵپه‌ڕی پیوكه‌ی میدیا، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بـه‌ڕێزان به‌رێوه‌به‌ر سه‌رنوسه‌ر و ستافی  پیوكه‌ی میدیای ئازیز. به‌بۆنه‌ی(17)‌ هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕه‌ ئازیزه‌كه‌تان،   جوانترین وگه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رنووسه‌ر ونوسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و كادرو كارمه‌ندانی‌ ماڵپه‌ڕه‌ خوشه‌ویسته‌كاتان لێده‌كه‌ین
پیوكه‌ی میدیا  به‌ درێژایی ته‌مه‌نی توانیویه‌تی پێگه‌یه‌كی دیارو ڕاستگۆبێت له‌ گه‌یاندنی هه‌واڵ به‌بێ جیاوازی و
 ڕۆڵ و پێگه‌ی به‌باشی پاراستوه‌. له‌ نێو پێگه‌ ئه‌لیكترۆنی وكاری میدیای هاوچه‌رخدا كه‌ توانیویه‌تی سه‌روه‌رییه‌كی تر بۆ یه‌كێتی تۆمار بكات . پیوكه‌ی میدیا پێشه‌نگ بووه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان بۆوته‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ بو میدیا وڕاگه‌یاندنه‌كانی دیكه‌

(17) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ماڵپه‌ڕی پیوكه‌ی میدیا وه‌ك ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردو تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه‌، كه‌ بۆ ئه‌وسای میدیای كوردی وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی میدیایی بووه‌، ماڵپه‌ڕێكی هه‌مه‌ڕه‌نگی ده‌نگ و ره‌نگه‌ جیاوازه‌كان و، چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان بووه‌ به‌بێ جیاوازی

خۆمان به‌ پشتیوانتان ده‌زانین بۆ به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی مه‌ڵپه‌ڕه‌ ئازیزه‌كه‌تان.هیوای هه‌میشه‌ سه‌ركه‌ووتن و پێشكه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازین ئومێده‌وارین وه‌ك پێشه‌ی‌هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بن.  له‌ڕاستگۆیی و پێشه‌نگ بن له‌  په‌یامی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی،

كۆتایدا ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پیوكه‌ی میدیا دا جارێكی تر پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و، ده‌خوازین له‌سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتندا به‌رده‌وامدا بن و مه‌ڵپه‌ڕكه‌تان بكه‌نه‌ مینبه‌ری راسته‌قینه‌ی یه‌كێتییه‌كان و ده‌نگ و ره‌نگی هه‌موو كوردستانیان

ئاسۆس عه‌لی
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی  كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket