riklam

د.دارا ڕه‌شید: ماڵپه‌ڕی PUKmedia سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌

ی.ن.ک‌‌ 01:58 PM - 2020-01-21
.

.

به‌ بۆنه‌ی 17 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی PUKmedia وه‌زیری د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ بروسكه‌یه‌كدا وێڕای پیرۆزبایی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ماڵپه‌ڕی PUKmedia سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌.

 ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسكه‌كه‌یه‌

به‌رێزان له‌ (PUKmedia) ی ئه‌زیز

به‌بۆنه‌ی17 مین ساڵیادی دامه‌زراندنی (PUKmedia) ی ئه‌زیز گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌ر وكارمه‌ندان و رۆژنامه‌نوسانی ده‌زگاكه‌تان ده‌كه‌م" هیوادارم هه‌ر سه‌ركه‌وتوبن و به‌رده‌وام بن له‌گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری دروست به‌ خوینه‌رانتان.

هه‌ر له‌م یاده‌ ده‌مه‌وێت ڕۆڵی پیوكه‌ی میدیا به‌رزبنرخێنم كه‌ پێشه‌نگ و سه‌رمه‌شقی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و زانیاری و گه‌یاندنی لایه‌نی هۆشیاری و رۆشنبیری خێزانی بوه‌ بۆخوێنه‌رانی له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌پاڵ زمانی كوردی به‌ زمانه‌كانی تری عه‌ره‌بی و ئینگلیزی گرنگی به‌ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان داوه‌، دیاره‌ له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی 17 ساڵه‌شی پێویستی به‌ گڕوتینی زیاتر و هاتنه‌پێشی زیاتر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گۆرانكاریه‌كان خۆی بگونجێنیت.

دووباره‌ پیرۆزه‌ و هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتووبن.

براتان

د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket