riklam

كۆسرەت رەسوڵ: PUKmedia سەرچاوەی متمانە پێكراوە

ی.ن.ک‌‌ 01:56 PM - 2020-01-21
.

.

بەبۆنەی حەڤدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia وە، كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ستافی ماڵپەڕەكە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی...

كۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە ستافی ماڵپەڕی PUKmedia دەكات

بەڕێزان سەرنووسەرو ستافی ماڵپەڕی PUKmedia

لە حەڤدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia ئۆرگانی فەرمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی یەكە بە یەكەتان دەكەم و هیوادارم لە پێشكەوتنی بەردەوامدا بن.

دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia لەو رۆژگارەداو لە سەردەمی پێشكەوتنەكانی بواری میدیادا، وەك دەستپێشخەرییەكی گرنگی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبوارەكەدا كەوتە كارو لەماوەی تەمەنی خۆیدا ماڵپەڕەكەتان توانیویەتی بە زمانە جیاوازەكان ببێتە سەرچاوەیەكی وردو متمانە پێكراوی هەواڵ و زانیاری و لە ناوەوەو دەرەوە وەك ماڵپەڕێكی پیشەیی و هەواڵی لێی بڕوانرێ.

بۆ ئەمڕۆ و دوای تێپەڕبوونی 17 ساڵ بەسەر تەمەنی دامەزراندنی و زۆربوونی ژمارەی میدیای ئەلیكترۆنی و سۆشیال میدیا، ئەركە لەسەر ستافی ماڵپەڕی PUKmedia وردتر لەجاران كاربكەن و ببنە وێستگەی خزمەتكردنی زیاتر بەكۆمەڵگای كوردی و هاوكات سەرچاوەی فەرمیش بن بۆ دنیای دەرەوە و گەیەنەری بەرنامەكانی یەكێتی بە هەموو لایەك. 

لەپاڵ دووبارە پیرۆزباییم بۆ ستافە ماندوونەناسەكەتان، پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمتان بۆ دووبارە دەكەمەوەو هەموومان پشتیوان دەبین بۆ ئەوەی ڕاگەیاندنی یەكێتی بكەینەوە پێشەنگی ڕاگەیاندنە كوردییەكان.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket