riklam

900 پێگەی ئەلیكترۆنی داعش داخراون

عیراق 01:09 PM - 2020-01-21
.

.

لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عیراقەوە، داخستنی 900 پێگەی ئەلیكترۆنی سەربە گروپی تیرۆرستی داعش كە پڕوپاگەندەیان دژ بە دۆخی ئەمنی و سیاسی عیراق كردوە، راگەیەندرا .

 

لیوا سەعد مەعن، بەرپرسی بەشی پەیوەندیەكان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاندوە:" بەشی زۆری ئەو پڕوپاگەندانەی لە پێگە ئەلیكترۆنیەكان دەكرێن، زۆرینەیان هەڕەمەكی نین، بەڵكو بەپێی بەرنامەو هاوكات بەهۆی دۆخی  ئاڵۆزی سیاسی و ئەمنی ئاڕاستەدەكرێن و ئامانجی گەورەی لەپشتەوەیە".

 

رونیشكردوەتەوە:" لەرێگەی زانیاری وردەوە، لەكەناڵە جیاوازەكانی هەواڵگری و ئەلیكترۆنی، توانیومانە 900 پێگەی ئەلیكترۆنی كەلەلایەن داعش و هاوبیرەكانی داعشەوە بۆ شێواندنی رایگشتی و دۆخی ئەمنی و سیاسی بەكارهێنراون دابخەین". 

 

باسی لەوەشكردوە:"  ئێمە تەواوی زانیاریە دروستەكان لەرێگەی كەناڵە نیشتمانیەكانەوە بڵاو دەكەینەوە یان لاینەكانی تر بڵاوی دەكەنەوە، بۆیە پێویستە پشت بەوانە ببەسترێت".

 

PUKmedia  داڕشتنەوەی" سامان یاروەیس" 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket