riklam

PUKmedia سەرمەشقی رۆژنامەگەری ئەلیكترۆنی كوردی

ی.ن.ک‌‌ 12:48 PM - 2020-01-21
.

.

رۆژی 22-1-2020 سایتی پیوكەی میدیا لە كاروانی رۆژنامەگەریی خۆیدا پێدەنێتە 17 ساڵەی تەمەنییەوە.

پیوكەی میدیا وەكو یەكەم سایتی زمانحاڵی حزب لە هەرێمی كوردستان هەر لەرۆژی یەكەمی دامەزراندییەوە لە 22-1-2003 وە بەدروشمی راستگۆیی و متمانە، وەك یەكێك لە ئامڕازەكانی میدیای نوێ، كاریگەری سەنگینی لە بواری رۆژنامەگەرییدا هەبووە و هەیە، بابەت و هەواڵەكانی دەبنە سەرچاوەی رەسمی گرنگی میدیای ناوخۆیی و بیانی، بەو پێیەی بە پرەنسیپی راستگۆیی و خێرایی و پرۆفیشناڵی و بەرپرسیارێتی كاردەكات.

IMG_6383 [HDTV (1080)].jpg

یەكەم سایتی زمانحاڵی حزب 

پیوكەی میدیا، سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە و بە دوای ئاشكراكردنی راستییەكاندا وێڵە و هێندەی لەخەمی بێلایەنیدا بووە، توانیویەتی بیسەلمێنێت میدیای كوردی ئەگەر زمانحاڵی حزبیش بێت، دەتوانێت بەئەكادیمی و بێلایەنی كاری خۆی بكات .

ماڵپەڕی مەكتەبی راگەیاندن لەماوەی تەمەنیدا توانیویەتی ببێتە درەوازەیەك بۆ ئاشنابوون بەو رووداو بەسەرهات و هەواڵانەی لەهەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكەدا روو دەدەن، سەرچاوەی  هەواڵ و راستگۆییە بەبێ میكیاژ و مەبەستی حزبی و سیاسی، سیمای راستەقینەی ناوچەكە دەگوازێتەوە بۆ جیهان و ئەمەش وایكردووە متمانەیەكی زۆر لە كایەی رۆژنامەگەریدا بۆخۆی مسۆگەر بكات.

7 [HDTV (1080)].jpg

بڵاوكردنەوە چەند زمانێك 

پیوكەی میدیا توانی خوێنەرێكی زۆر پەیدا بكات و لەسەرجەم وڵاتانی ناوچەكەدا وەك دەنگێكی راستگۆ و خاوەن كاریگەری و متمانە خۆی بناسێنێت، كاریگەری ئەم پێگەیە وایكرد ناحەز و نەیاران، هەموو تواناو ویستی خۆیان بخەنەكار تا دەنگی PUKmedia كپ بكەن و لەكاری بخەن و رێگە لە پێشكەوتنی بگرن، بەڵام سایتەكە لە مەیدانی میدیای نوێدا سەنگ و قورسایی و كاریگەریی خۆی پاراستووە و لە گەشەكردن نەوەستاوە و ئێستا بە زمانی (كوردی سۆرانی و كورمانجی،عەرەبی، ئینگلیزی و روسی) خوێنەرانی لە گۆڕانكارییەكان ئاگادار دەكاتەوە و جگە لە هەواڵە سیاسی و ئابوورییەكان  و رووداوە گەرمەكانی رۆژ، بایەخی تایبەت بە بواری هەمەڕەنگ و تەكنۆلۆجیا و ئەدەب  و هونەر  و وەرزش و ژنان دەدات و هەواڵ و زانیاری لە 24 سەعاتی بەردەوامداپێشكەش دەكات.

6 [HDTV (1080)].jpg

دەستپێشخەر لە سۆشیال میدیادا

هەروەك لە بواری سۆشیالمیدیاشدا پێگەی پیوكەی میدیا، خاوەنی كاریگەرترین پەیج بوو لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، سەرباری دژایەتیكردن و رێگرییەكان، لەو مەیدانەشدا كۆڵی نەدا و لە لینكەكانی سۆشیالمیدیاوە هەواڵ و زانیاریی و گۆڕانكارییەكانی بە زمانی جیاجیا بە خوێنەرانی دەگەیەنێت.

PUKmedia وێب تیڤی دەكاتەوە

PUKmedia لە نوێترین هەنگاویدا و بۆ ئەوەی لە كاروانی بەرەو پێشچوون دوانەكەوێت و بەردەوامی بدات بەكاری میدیا و میدیای بینرا و بیسترا و خوێنرا و میدیای ئەلكترۆنی، رۆژی 30-9-2019، وێب تیڤی یەكی كردەوە و لەڕێیەوە كارو چالاكییەكانی خۆی دەگوازێتەوە.

وێب تیڤی یەكە هەمان تایبەتمەندی تیڤی هەیە و تێیدا رووماڵی روودا دەكرێت و چاوپێكەوتن ئەنجامدەدرێت و راپۆرتی ڤیدیۆیی تێدا ئامادە دەكرێت.

لە یادی حەڤدە ساڵەی دامەزراندنیدا، پیوكەی میدیا پەیمان بۆ خوێنەرانی دووپات دەكاتەوە وەك هەمیشە بەردەوام بێت لەسەر  رێچكەی نەگۆڕ و چەسپاوی كە هەوێنەكەی راستگۆیی و متمانە و هاوسەنگەییە.

پیوكەی میدیا، پەیوەستی پرانسیپی راستگۆیی، بێلایەنی، راستگۆیی یە و بنەمای كاركردنی پەیامنێر و رۆژنامەنوسەكانیەتی و پرۆفیشناڵانە مامەڵە لەگەڵ گەیاندنی هەواڵ و زانیارییەكان دەكات، كە ئامانجی سەرەكی گەیاندنی رووداوەكانە (وەك ئەوەی روودەدەن) و رێز لە خوێنەر و وەرگرەكانی دەگرێت.

4 [HDTV (1080)].jpg

مامەڵەی بابەتیبوون و راستگۆیی پیوكەی میدیا وایكردووە، كە زۆرێك لە كونسوڵخانە و باڵێوزخانەكانی وڵاتان لە هەرێم و عیراق و ناوەندە نێودەوڵەتییەكانیش چاودێریی پیوكەی میدیا بكەن و مامەڵەی میدیایی لەگەڵدا دەكەن، هەروەها زۆربەی دامەزراوە و وەزارەتەكانی حكومەتی عیراق و هەرێمیش پەیوەندیی میدیایی باشیان لەگەڵ پیوكەی میدیا هەیە.

لەبەرنامەی داهاتووی پیوكەی میدیادا هەیە، كە لەمەودوا خزمەتی زیاتر بە وەرگر و خوێنەرانی بكات بەتایبەتی لەرووی خزمەتگوزاریی وێنە و ڤیدیۆ و دەنگەوە.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket