riklam

ئێران .. ئەوانەی دەستیان لەئاڵودەكردنی خواردەمەنیەكان هەبوو دەستگیركران

ئابوری 12:39 PM - 2020-01-21
.

.

وەزارەتی ناوخۆی ئێران  دوێنێ دوو شەممە  دەستگیركردنی ئەو كەس و لایەنانەی راگەیاند، كە دەستیان لە دانانی حەب هەبووە لەناو كێك و بسكویت و لەبازاڕەكاندا فرۆشتیویانە. 

 

عەبدلرەزا رەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاندوە:" تەواوی ئەو كەس و لایەنانەی دەستیان هەبوو لەدانانی حەب لەناو كێك و بسكویت، دەستگیركراون".

 

رونیشكردوەتەوە:"  ئەو حەبانەیان لەدوای خستنە بازاڕی كێك و بسكویتەكان داناوەو دواتر جارێكی تر خستویانەتە بازاڕەوە، بەشێك لەوانەی بەو كارە هەستاون بۆ رابواردن و گاڵتەجاری ئەو كارەیان ئەنجامدابوو".

 

 لەبارەی خراپی و نزمی ئاستی كوالێتی شیری ئێرانی، وەزیری ناوخۆی ئێران، دووپاتی كردوەتەوە:" تەواوی ئەو هەواڵ و زانیارانە دوورن لەبەرپرسیاریەتیەوە، بەپێچەوانەوە  لەبەر ئەوەی بەشێكی سەرەكی ناردەی ئێران لەسەر شیرەمەنیە، هەمیشە هەوڵدراوە باشترین و بەرزترین كوالێتی بخرێتە بازاڕەوە".

 

PUKmedia ئاژانسەكان 

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket