riklam

دادگای فیدڕاڵی لەسەر هێزەكانی ئەمریكا دێتە دەنگ

عیراق 11:54 AM - 2020-01-21
.

.

دادگای فیدڕاڵی عیراق رەتیدەكاتەوە هیچ بڕیارێكیان لەسەر مانەوە یان چوونە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق دابێت.

 

ئەیاك ساموك وتەبێژی دادگای فیدڕاڵی عیراق رایگەیاندوە:" دادگای فیدڕاڵی عیراق هیچ بڕیارێكی لەسەر مانەوە یان دەرچوونی هێزەكانی ئەمریكا لەخاكی عیراق نەداوە".

 

لەلایەكی تریشەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار بە كەناڵی روسیا ئەلیەومی وتووە:" گفتوگۆ لەنێوان ئەمریكاو عیراق لەبارەی داهاتووی هێزەكانی ئەمریكاوە بەردەوامە، هەردوولا دەیانەوێت لەسەر بەرنامەیەكی گونجاو رێكەون".

 

لایخۆشیەوە لیوا روكن عەبدولكەریم خەلەف وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق ئەو هەواڵەی پشت ڕاستكردبووەوە، كەئەمریكاو عیراق لەگفتوگۆدان و دەیانەوێت لەسەر داهاتووی هێزەكانی ئەمریكاو دۆخی ئەمنی عیراق بگەنە رێكەوتن".

 

PUKmedia داڕشتنەوەی" سامان یاروەیس "

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket