riklam

قوباد تاڵەبانی: PUKmedia یەكێكە لەشانازی و دیارییەكانی یەكێتی

ی.ن.ک‌‌ 09:48 AM - 2020-01-21
.

.

بەبۆنەی حەڤەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia وە، قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هەرێم بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنوسەر و ستافی رۆژنامەوانی ماڵپەڕەكە دەكات و دەڵێت، PUKmedia خاوەن سەنگ و پێگەی خۆیەتی و شان بەشانی ئەركە سیاسییەكانی وەك ئۆرگانێكی زمانحاڵی یەكێتی، سەرچاوەیەكی كوردی خێراو هاوسەنگ و پڕ زانیارییە‌.  

دەقی بروسكەكە...

بەڕێزان سەرنوسەر و ستافی رۆژنامەوانی ماڵپەڕی PUKmedia

حەڤدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی سەنگینی PUKmedia پیرۆز دەكەم. 

ئەم ماڵپەڕە ڕەنگینە كە هەمیشە پێشبڕكێ لە گەڵ كات دەكات بۆ گەیاندنی هەواڵ و وێنەو چالاكییە جۆربەجۆرەكانی ناوەوەو دەرەوەی كوردستان، یەكێكە لە شانازی و دیارییەكانی یەكێتی و خزمەتگوزارییەكی هەواڵیی پڕ زانیارییە بۆ خوێنەران و چاودێرانی كورد لەهەموو جێگایەكی جیھان، بەهەوڵ و ماندوبوون و شەونخونی ستافە پشوو درێژەكەشی بەردەوام بەرەو سەركەوتنی زیاتر دەڕوات.

ساڵیادی ماڵپەڕی PUKmediaلەكاتێكدایە‌ كە‌ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆی لە وێستگەو قۆناغێكی سیاسی نوێیدایە‌ پاش بەستنی كۆنگرە، ڕەوشی میدیاش بەتایبەت میدیای ئەلەكترۆنی چ لە كوردستان و چ لەسەر ئاستی جیھان لە پەرەسەندنی خێرادایەو لەم نێوەندەشدا خۆشبەختانە PUKmedia خاوەن سەنگ و پێگەی خۆیەتی و شان بەشانی ئەركە سیاسییەكانی وەك ئۆرگانێكی زمانحاڵی یەكێتی، سەرچاوەیەكی كوردی خێراو هاوسەنگ و پڕ زانیاریە‌.  

دووبارە پیرۆز بێت و سەركە‌وتوو بن.

قوباد تاڵەبانی

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket