riklam

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ PUKmedia: چاوەڕوانی بەردەوامی و داهێنانتانین

ی.ن.ک‌‌ 10:51 PM - 2020-01-20
.

.

خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەبۆنەی 17 هەمین ساڵیادی PUKmedia پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنوسەر و کارمەندانی ماڵپەڕەکە دەکات و کارکردنیان لە بواری میدیای ئەلکترۆنی بەرزدەنرخێنێت.

دەقی پیرۆزبایی نامەکە ..................

به‌ڕێزان، سه‌رنووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسان و كادیرانی PUKmedia ی ئازیز

به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی  PUKmedia وە، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم پێشكه‌شی یه‌ك به‌ یه‌كتان دەکەم، ئومێدی پێشەكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

پیوکەی میدیا، لەماوەی ساڵانی خزمەتیدا بە سەلیقە و دڵسۆزی ستافە ماندونەناسەكەی لە به‌دواداچون و بڵاوکردنەوەی هەواڵ‌ و زانیاریدا، پابەندبووە بەئیتیکی کاری رۆژنامەوانییەوە، بۆیە ئەو شێوازە كاركردنەتان لەبواری میدیای ئەلیكترۆنیدا جێگەی دەستخۆشی و بەرزنرخاندنە، بۆ داهاتووش چاوەڕێی به‌رده‌وامی و داهێنانی پیشه‌یی دیکەتان لێدەکەین.

هیوادارم پیوکەی میدیا به‌ به‌رنامه‌و پلانی نوێوه‌ پێ بنێته‌ ساڵێكی نوێی ته‌مه‌نییه‌وه‌ و خۆتان بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانتان ساز بدەن، تاوەکو لەپێشەنگیدا بمێننەوە.

هه‌ر له‌ پێشكه‌وتن و سه‌رفرازییدا بن.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket