riklam

باڵیۆزی كەنەدا لەعیراق هۆشیاری دەداتە حكومەت

عیراق 07:34 PM - 2020-01-20
.

.

ئەمڕۆ دووشەممە 20-1-2020  ئولریك شانۆن باڵیۆزی كەنەدا لەعیراق لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەر كۆبوەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باڵیۆزی كەنەدا هۆشداری داوەتە حكومەتی عیراق دەربارەی پرسێكی گرنگ كە ناوی بردوە بە (كێشەی مەترسیدار)، كێشەكەش پەیوەندی بەوەوە هەیە كە حكومەتی عیراق تا ئێستا ڤیزاو مۆڵەتی كاركردنی بۆ رێكخراوە فریاگوزارییە نێودەوڵەتیەکان لە عیراق نوێ‌ نەكردۆتەوە.

شانۆن لە تویتێكدا لەلاپەڕەی خۆی لە تویتەر دەڵێت: ئەمە كێشەیەكی گەورەو مەترسیدارە، كێشەكەشی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی باسكردوە.

شانۆن دەشڵێت: كەنەدا وڵاتێكی كاریگەرە لەبواری فریاگوزاری مرۆیی لەعیراق، بەرنامەكانیشمان رۆڵی بەرچاوی هەبوە، لەگەڵ هاوبەشەكانیشمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكە فشار دەكەین.

١١١.jpg

 

پێشتر ئارون لۆند لە تویتێكدا ئاماژە بەهۆشدارییەكەی نەتەوە یەكگرتوەكان دەدات، بەوەی لە چەند حەفتەیەكی داهاتوودا گشت پرۆسە مرۆییەكان لەعیراق رادەگرێت، لەبەرئەوەی حكومەتی عیراق مۆڵەتی كاركردنی بۆ رێكخراوە فریاگوزارییە نێودەوڵەتیەكان نوێ‌ نەكردۆتەوە.

لەلایەكی ترەوە، هەفتەی رابردوو، مارتا رویدس راوێژكاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی لەعیراق نیگەرانی خۆی نیشاندابوو لە نوێ‌ نەكردنەوەی مۆڵەتی كارمەندانی رێكخراوە فریاگوزارییەكان لەلایەن حكومەتی عیراقەوە، ئاماژەشی بەوەداوە هەر بەو هۆیەوە، لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوەوە رێگری بۆ كارو چالاكیە فریاگوزارییەكان لەعیراقدا دروست بووە.

نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاندوە، ئەو كۆت و بەندانەی بۆ كارمەندانی رێكخراوە مرۆیی و فریاگوزارییەكان دروست دەكرێت، كاریگەری نەرێنی لەسەر 2.4 ملیۆن هاوڵاتی لەعیراقدا دروست دەكات كە پێویستیان بە كۆمەك و یارمەتی مرۆیی هەیە، لە كانونی یەكەمی رابردوەوە،  2500 كاری فریاگوزاری مرۆیی بۆ ناوچە بەئامانجگیراوەكان راگیراوە.

PUKmedia الحرة

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket