riklam

وەزیری رۆشنبیری: پێویستمان بە کۆمەڵگەیەکی وەرزش دۆستە

هەمەرەنگ 07:19 PM - 2020-01-20
.

.

به‌مه‌به‌ستى گرنگیدانى زیاتر به‌ وه‌رزش و وه‌رزشوانان ئه‌مرۆ 20-1-2020 حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان و دكتۆر شاكر سمۆ به‌رێوەبه‌رى گشتى وه‌رزش له‌گه‌ڵ ژماره‌یەك له‌ سه‌رۆك و جێگر و نوێنه‌ری یانه‌ وه‌رزشیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان وناوچەکانی دەرەوەی هەرێم كۆبوویەوە.

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ڕەوشى وه‌رزش و وه‌رزشوانان و گوێگرتن له‌ راو پێشنیاره‌كانیان و كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كان و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م كاره‌كانی یانه‌كان تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەبوو .

وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان وتى: پێویسته‌ به‌ هه‌مولایه‌ك كاربكه‌ین بۆ فه‌راهه‌م كردنى كۆمه‌ڵگایه‌كى وه‌رزش دۆست ،چونكه‌ هه‌مومان ده‌زانین كه‌ كۆمه‌ڵگاى وه‌رزشى كۆمه‌ڵگای ته‌ندروسته‌، هاوكات وتیشى: ئێمه‌ نامانه‌وێت به‌بێ یاسا كاربكه‌ین له‌ ئێستاشدا نه‌بونى یاسایه‌كى سه‌رده‌میانه‌ى تایبه‌ت به‌وه‌رزش كێشه‌ى هه‌ره‌گه‌وره‌ى بواره‌كه‌یه‌، بۆیه‌ له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند خاڵێك پێشنیاز ده‌كه‌ین و ده‌یكه‌ینه‌ بنه‌ماى كاركردنمان، بۆ رێكخستن و به‌ره‌و پێش بردنى ئه‌م بواره‌.

٣٢.jpg


له‌ میانى كۆبونه‌وه‌كه‌شدا كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كان خرانه‌ ڕوو چه‌ندین پێشنیار پێشكه‌شكران و گفتوگۆیان له‌ باره‌وه‌ كرا .

له‌كۆتایشدا بریاردرا به‌ پێكهێنانى دوو لیژنه‌ بۆ:

*گه‌یاندنى پێشنیارو داواكاریه‌كانیان به‌ لایەنی پەیوەندیدار.

*به‌دواداچون و رێكخستنه‌وه‌ى یانه‌وەرزشییەکان

ئێستا لەهەرێمی کوردستان ۹۷یانەی وەرزشی هەن و مۆڵەتییان هەیە.

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket