riklam

عیراق.. نوێترین ئاماری بریندارانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت

عیراق 06:37 PM - 2020-01-20
.

.

فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران له‌به‌غدا به‌ردبارانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیان كردوه‌،له‌ئه‌نجامدا 16 ئه‌فسه‌ری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بریندار بوون.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، له‌چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عیراق سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن شه‌قام و رێگاكان دابخه‌ن و رێگری بۆ هاتووچۆ دروست بكه‌ن،    ئه‌مڕۆ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ شاری به‌غدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتییان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ هه‌وڵیان ئه‌دا رێگای خێرای محه‌مه‌د قاسم دابخه‌ن، داخستنی شه‌قامه‌كه‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هاتووچۆی ناو شاری به‌غدا هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌ عیراقییه‌كان ئاشكرایان كردوه‌ كارمه‌ندێكی ئاسایش له‌ فه‌وجی فریاكه‌وتنی به‌سڕه‌ به‌هۆی رووداوی به‌ركه‌وتنی ئۆتۆمبێله‌وه‌ له‌سه‌ر شه‌قامی بازرگانی له‌ سه‌نته‌ری شاری به‌سڕه‌ كه‌ له‌یه‌ن كه‌سانی  نادیاره‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ كوژراوه‌.

له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ 1ی تشرینی یه‌كه‌م 2019 له‌ به‌غداو شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق، تا ئێستا نزیكه‌ی460 كه‌س كوژراون كه‌ زۆربه‌یان له‌ خۆپیشانده‌رانن، زیاتر له‌ 25 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.

PUKmedia سكای نیوز العربیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket