riklam

دادگای فیدراڵی: هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ یان مانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان نه‌دراوه‌

عیراق 06:15 PM - 2020-01-20
.

.

دادگای فیدراڵی عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ بڕیارێكی سه‌باره‌ت به‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ وڵاته‌كه‌ ده‌ركردبێت.

ئییاس ساموك وته‌بێژی دادگای فیدراڵی عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراكردووه‌، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن دادگای فیدراڵی بریارێكی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ناو خاكی عیراق ده‌ركربێت، دووره‌ له‌راستییه‌وه‌ و هیچ بریارێك له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌دراوه‌، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، دادگای فیدراڵی هیچ بڕیارێكی بۆ كشانه‌وه‌ یان مانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عیراق ده‌رنه‌كردووه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی دادگای فیدراڵی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket