riklam

بەغدا.. خۆپیشاندەران گەورەترین پرد دادەخەن

عیراق 06:02 PM - 2020-01-20
.

.

خۆپیشاندەران لەسنوری شاری بەغدا بەردەوامن لەداخستنی رێگە سەرەكیەكانی شارەكەو گەورەترین پرد دادەخەن.

پێگەی ئەیامی عیراقی  بڵاویكردوەتەوە:" خۆپیشاندەران پردی محەمەد قاسمیان بۆ جاری دووەم داخستووە".

 

رونیشكراوەتەوە:" پێشتر هێزە ئەمنیەكان ئەو پردەیان لەدەستی خۆپیشاندەران وەرگرتبووەوە، بەڵام جارێكی تر ئەو پردەیان داخستووەو خۆپیشاندەرێكیش كوژراوە".

ئاماژە بەوەشدراوە:" هەروەها لەچوار رێیانی گەیلانی خۆپیشاندەرێكی تریش كوژراوە".

بەپێی راپۆرتی رێكخراوەكانی بواری مافی مرۆڤ ئەمڕۆ دوو شەممە دوو خۆپیشاندەر كوژراون و 19ی تریش برینداربوون".

 

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket