عەرەب هەڵۆکانی کوردستان راودەکەن

عەرەب هەڵۆکانی کوردستان راودەکەن


20/1/2020 17:31:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

هەرێمی كوردستان خاوەنی چەندین جۆری باڵندەی هەڵۆ و بازی جوان و دەگمەنە، ماوەی چەند ساڵێكە ژمارەیەك سەرمایەدار و ڕاوچیی وڵاتانی كەنداوی عەرەبی و بە تایبەت قەتەر و ئیماڕات دێنە  هەرێم و باز و هەڵۆ ڕاو دەكەن و دەیانبەنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان، نرخی هەر هەڵۆیەكی گەرمەسێریش دەگاتە 50 هەزار دۆلار.

سزای ڕاوكردن و سەرپێچیكردن دیاری كراوە كە 10 ملیۆن دینار تا 20 ملیۆن دینار دەڕوات و پڕۆژەیاسای ڕاوكردنیش لە پەرلەمان هەموار دەكرێتەوە، چونكە ڕاوچییەكانی كوردستان هاوكاریی كەسانی بیانی دەكەن ڕاو لە كوردستان بكەن.

برایم زەریف، سەرۆكی ڕێكخراوی ژینگەپارێزی گەرمیا وتی: ״چەند مانگێك پێش ئێستا ژمارەیەك ڕاوچی لە وڵاتانی كەنداوی عەرەبییەوە هاتنە ناوچەی گەرمیان و بە هاوكاریی ژمارەیەك بەرپرس و ڕاوچیی كوردستان هەڵۆیان ڕاو دەكرد، كۆمەڵێك كەس هەن ئەندامی كۆمەڵەی ڕاوچییانی كورستانن و هاوكارییان دەكەن.״

ئەو جۆرە ڕاوكردنانە بە ڕاوچیی ئاسایی ناكرێن بە تایبەتی بە هاوكاریی كەسانی بیانی كە لە كەنداوەوە دێن.

״دادگاكان هۆكاری سەرەكیی پەرەسەندنی دیاردەی ڕاوكردن و تێكچوونی ژینگەی كوردستانن، چونكە كار بەو یاسایانە ناكەن كە بۆ سزادانی ڕاوچییەكان دانراون و بەشێك لە ڕاوچییەكان كوڕە بەرپرس و بەرپرسەكانن״، برایم زەریف وای وت.

هەڵوی گەرمیان باشترین جۆری هەڵۆكانی جیهانن، كە بە وتەی شارەزایان ئەو هەڵۆیانە لە دووریی شەش كیلومەتر نێچیرەكانیان دەبینن و دەتوانن ڕاویان بكەن، بە تایبەتیش هەڵۆی سوور، كە نرخەكەی ٤ تا ٥ دەفتەر دۆلارە.

عەمید شوانە محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان وتی: ״هیچ زانیارییەكم لەسەر ئەو بابەتە نییە.״

لە چەند هەفتەی ڕابردووشدا، یەكێك لە دەگمەنترین جۆرەكانی داڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە تاپڕ بریندار كرا، هەرچەندە پزیشكانی ڤێتێرنەری هەوڵی زۆریان دا چارەسەری بكەن، بەڵام بە هۆی سەختیی برینەكەیەوە مردار بووەوە.

بەشێك لەو ڕاوچییە عەرەبانە كە ژمارەیان پێنج كەسی قەتەری بوون و بە چاوساغیی جاسمی محەمەدی ڕاوچی هاتوونە ناحیەی قۆرەتووی نزیك قەزای خانەقین و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ناوچەكە مانەوە.

جاسمی محەمەدی وتی: ״ئەوان باز لەگەڵ خۆیان بە ڕەسمی و بە پاسەپۆرت دەهێنن و باڵندەی حەبارەی پێ ڕاو دەكەن، كە باڵندەیەكی كۆچەری و خواستێكی زۆر لەسەر گۆشتەكەی هەیە و بە ٢٠٠ دۆلارە.״

״ساڵانێكی زۆرە ڕاوچیم و پەیوەندیم لەگەڵ ڕاوچییانی زۆربەی وڵاتان هەیە، ئەو ڕاوچییە قەتەرییانە پێشتر لە سەماوەی خواروی عێراق حەبارەیان ڕاو دەكرد و دەستگیر كرا و بە بڕە پارەیەكی زۆر ئازاد كران و هاتنە ناوچەكەی ئێمە، بەڵام هیچیان دەست نەكەوت״، جاسمی محەمەدی وای وت.

ساڵح نەسرەدین، سەرۆكی كۆمەڵەی ڕاوچییانی كوردستان دەڵێت: ״ئەو كەسانە بۆ ڕاوكردنی حەبارە هاتبوونە ناوچەكە، بەڵام دوور نییە بازیشیان ڕاو كردبێت، چونكە شارەزاییەكی باشیان لە ڕاوكردندا هەیە״.

هەندرێن شێخ ڕاغب، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان وتی: ״ساڵی ڕابردوو لە لایەن فڕۆكەخانەی هەولێرەوە ئاگادار كراینەوە كە دوو بازی دەگمەن لەناو فڕۆكەخانەكەدان و لە لایەن چەند كەسێكەوە ڕاو كراون و دەیانەوێت بیبەنە وڵاتانی دەرەوە، بۆیە دەستبەجێ ئەو كەسانەمان دەستگیر كردن و بازەكانیشمان لە چیای سەفین ئازاد كردن، چونكە لەوێ ڕاو كرابوون.״

״لە ئێستادا پێدانی مۆڵەتی ڕاوكردنمان ڕاگرتووە، چونكە دەبێت ڕێنمایی و یاساكانی ڕاوكردن بنێردرێنە پەرلەمان هەموار بكرێنەوە״، هەندرێن شێخ ڕاغب وای وت.

بە پێی یاسای ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠٠٨، ڕاوكردنی ئاژەڵە دەگمەنەكانی وەك باز، هەڵۆ، ئاسك، گورگ و شێر و چەند ئاژەڵێكی دیكە سزاكەی ١٠ ملیۆن دیناری عێراقییە و لە كاتی دووبارەكردنەوەشی سزاكەی دەبێتە ٢٠ ملیۆن دینار و بە گوێرەی بڕیاری دادوەریش بۆ ماوەی چەند مانگێگ زیندانی دەكرێ، ڕاوكردنی كەو، ڕیشوڵە، كۆتر و چۆلەكەش سزای ماددیی ١٥٠ هەزار دینارە.

جەلال محەمەد، ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: ״پەرلەمان لایەنێكی یاسادانانە و پێشتر لە ڕێگەی پڕۆژەیاسایەكەوە ڕاوكردنی ئاژەڵ و باڵندە كێوییەكانمان قەدەغە كردووە، پێویستە لایەنی جێبەجێكار كە حكومەتە ئەو یاسایانە جێبەجێ بكات بۆ ئەوەی ڕێگری لە دیاردەی ڕاوكردن بكرێت لە كوردستان.״

״بردنەدەرەوەی ئەو ئاژەڵە دەگمەنانە خیانەتێكی نیشتیمانییە، چونكە هەرێمی كوردستان بە خاك و ئاو و ئاسمان و ئاژەڵاكانیشەوە سەروەتێكی نیشتیمانییە و پێویستە پارێزگاریی لێ بكرێت״. ئەو پەرلەمانتارەی كوردستان وای وت.

PUKmedia ئاژانس

وێنە هەواڵ
  • image04
  • لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی به‌ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردران

  • image04
  • تەقینەوەیەك لە پاكستان 10 كوژراوی لێدەكەوێتەوە

  • image04
  • یەكەم هاوسەرگیری كچ و كچ لە ئێرلەندا

  • image04
  • دوای چه‌ندین ساڵ به‌فر له‌به‌غدا باری

  • image04
  • تاڤگەی سەهۆڵ

  • image04
  • 16 ساڵ بەسەر مورافەعە گەورەكەی سەرۆك مام جەلال-دا تێدەپەڕێت

  • image04
  • یادی 17 ساڵەی شەهیدبوونی سەركردە شەوكەتی حاجی مشیرو هاوڕێكانی

  • image04
  • شه‌هید مامه‌ڕیشه‌ هه‌ڵۆی چنگ به‌گڕی گه‌رمیان


                                           

کوردناسێکی فینلەندی دووەم کتێبی لەسەر کەرکوک دەنوسێت


نوسەرێکی کوردناسی فینلەندی کتێبی دووەمی خۆی لەسەر کەرکوک بڵاودەکاتەوە.

کریستینا کۆیڤونێن ژنە نوسەری کوردناسی فنلەندی کتێبی دووەمی خۆی بە ناونیشانی کەرکوک شاری بابەگورگوڕ...


  دانیمارك.. سیمینارێك له‌ شاری هۆڕسنس به‌ڕێوه‌چوو
  كه‌نه‌دا، ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌له‌ به‌رز ڕاده‌گیرێت
                                           

44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە


44 ساڵ لەمەوپێش كتێبخانەیەك بوە روناككەرەوەی شاری سلێمانی، پرشنگی رەنگاوڕەنگی بەهەموو لایەكی شاردا نەخشاند و پەیامی زانست و رۆشنبیری پێبوو، ئەویش كتێبخانەی پەیامە، ئەم كتێبخانەیە دەكەوێتە...


  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
                                           

له‌یادی ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لاندا

21 ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ڕفاندن‌و ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان دا.

عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ناسراو به‌ئاپۆ، له&zwn...


  داعش و ململانێی سیاسی موسڵی وێرانتركردوە
  كەلار لەبارینی بەفر بێ بەشە


کاریکاتێر