riklam

كاندیدێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق راده‌سپێردرێت

عیراق 01:34 PM - 2020-01-20
.

.

سه‌رۆك كۆمار كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راده‌سپێرێت.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20-1-2020 سه‌رۆك كۆماری عیراق كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق راده‌سپێرێت.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق له‌پشكی شیعه‌كان ده‌بێت و پێویسته‌ كه‌سێك بێت شیاو بێت بۆ ئه‌و پۆسته‌.

وتیشی: ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و پۆسته‌ وه‌رده‌گرێت ده‌بێت چاره‌سه‌رێكی خێرای بۆ ئێستای عیراق هه‌بێت و كێشه‌كان تێپه‌ڕێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان پشتیوانی كاندیده‌كه‌ ده‌كه‌ن، له‌پێناو عیراقێكی ئارام و سه‌ربه‌خۆ.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket