riklam

8 ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوون لەعیراق دروست دەكرێت

ئابوری 12:46 PM - 2020-01-20
.

.

لەچوارچێوەی رێكەوتنی ستراتیژی نێوان چین و عیراق هەشت ملیۆن یەكەی نیشتە جێبوون لەعیراق دروست دەكرێت.

 

محەمەد بەلداوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلیژنەی پلاندانان، رایگەیاندوە:" لەچوارچێوەی ئەو رێكەوتنە ستراتیژیەی لەنێوان چین و عیراق كراوە، لەیەكێك لە بەشەكانی رێكەوتنەكە  باس لەدروستكردنی هەشت ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوون دەكات لەتەواوی پارێزگاكانی عیراق".

 

رونیشكردوەتەوە:" ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خوێندنەوە بۆ رێكەوتنەكە دەكات و لەو چوارچێوەیەش پلانی جێبەجێ كردنی ئەو رێكەوتنە تاوتوێ دەكرێت".

 

ئاماژەی بەوەشداوە:" بەجێبەجێكردنی رێكەوتنەكەو دروستكردنی هەشت ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوون لەسەرانسەری عیراق،  ئەوە كێشەی نیشتەجێبوون لەعیراق چارەسەر دەكات".

 

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket