riklam

عیراق .. ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارێك بۆ هێزە ئەمنیەكان دەردەكات

عیراق 12:25 PM - 2020-01-20
.

.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو خۆپیشاندەران لەناوشاری بەغداو چەند پارێزگایەكی تر دەستیان بەداخستنی رێگە سەرەكیەكان كرد،ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عیراق هێزە ئەمنیەكان دەستكراوە دەكات بۆ دەستگیركردنی  ئەنجامدەرانی ئەو كارە.

 

لیوا عەبدولكەریم خەلەف وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاندوە:" ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عیراق لەبڕیارێكدا هێزە ئەمنیەكانی دەستكراوە كردوە بۆ دەستگیركردنی هەركەس و خۆپیشاندەرێك كەبیانەوێت رێگە سەرەكیەكان  و فەرمانگە حكومیەكان دابخەن".

 

رونیشكردوەتەوە:" پێویستە خۆپیشاندەران پابەندبن بە گۆڕەپانی خۆپیشاندەرانەوە لەبەر ئەوەی ئەو شوێنانە پارێزراون و هیچ مەترسیەك بۆ سەر ژیانیان نیە".

 

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket