riklam

عیراق.. خۆپیشاندانەكان ئاڵۆزیان تێدەكەوێت

عیراق 10:31 AM - 2020-01-20
وێنەكە لەسكای نیوزەوە وەرگیراوە

وێنەكە لەسكای نیوزەوە وەرگیراوە

خۆپیشاندانەكانی باشوری عیراق بەردەوامە و لەبەغداش ئەمڕۆ خۆپیشاندەرێك كوژرا و ژمارەیەكیش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكانی PUKmedia، ئەمڕۆ دوو شەممە 20-1-2020، ئاڵۆزییەكانی خۆپیشاندانەكانی بەغدا زیاتر تەشەنەی كردووە و بەوهۆیەشەوە خۆپیشاندەرێك كوژرا و ژمارەیەكیش برینداربوون.

هاوكات لەشارەكانی بەسرە و زیقار و موسەننا و دیوانیە و واست خۆپیشاندان دەستیپێكردووە و لەهەندێك ناوچەش دەوام راگیراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكانی PUKmedia خۆپیشاندەران لەئێستادا لەهەوڵی كۆنترۆڵكردنی شەقامی محەمەد قاسمن لە بەغدا.

ئەمەش لەكاتێكدایە لەپارێزگاكانی بەغداو نەجەف و كەربەلا و چەند پارێزگایەكی تری عیراق، بەهۆی سووتاندنی تایەو كردنەوەی ئاگرەوە چەندین رێگا داخراون.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket