riklam

جیاوازی پێوەری زیرەكی كارەبا و پێوەری میكانیكی

هەمەرەنگ 10:06 AM - 2020-01-20
.

.

لیژنەی باڵای پرۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبای سلێمانی لەروونكردنەوەیەكدا جیاوازی نێوان پێوەری میكانیكی و پێوەری زیرەكی كارەبا دەخاتەڕوو و بەپێی روونكردنەوەكەش، پێوەری زیرەكی كارەبا لە چەندین رووەوە لە پێوەری (كۆن) میكانیكی باشتر و گونجاوترە.

پێوەری (كۆن) میكانیكی:

-تەنیا خەرجی كارەبا تۆماردەكات و مێژوو و بەرواری لەسەر نییە.

-بۆ پشكنین دەبێت بیكەیتەوە و سەیری بكەیت.

-ناتوانین لەدوورەوە پەیوەندی پێوە بكەیت، لە ناوەوە برێكەری تێدانییە بۆ كوژاندنەوە.

-ناتوانیت لە دوورەوە كۆنترۆڵ بكرێت و بیكوژێنرێتەوە.

-بە ئاساندنی دەستكاری دەكرێت و فێڵی تێدا دەكرێت.

- راستوخۆ ناتوانێت زانیارییەكانی (ڤۆڵتیە، تەزوو) تۆماربكات.

پێوەری زیرەك:

-بەكارهێنانی كارەبا تۆمار دەكات و بەروار و كاتی لەسەرە.

-دەتوانێت (Export و Import) تۆمار بكات.

-پێویستی بەسەیر كردن نییە.

-دەتوانیت لە دوورەوە پەیوەندی بە پێوەرەكەوە بكەیت و هەموو زانیارییە پێویستەكان (ڤۆڵتیە/ تەزوو، فریكوێنسی) تۆمار دەكات.

-بەئاسانی دەتوانیت داتا و زانیاری بۆ بنێریت و لێوەربگریت و لە هەر كاتێكدا چ زانیارییەكت بوێت دەتوانین تۆماری بكەین.

-دەتوانرێت لە دوورەوە كۆنترۆڵ بكرێت و بكوژێنرێتەوە.

-زۆر بەگرانی دەستكاری دەكرێت و لە كاتی هەر دەستكاری كردنێك، سەرنتەری زیانیارییەكان ئاگادار دەكاتەوە.

-دەتوانرێت لە رێگەیەوە بارگرانی سەر تۆڕەكانی كارەبا كەمبكرێتەوە و چارەسەر بكرێت.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket