ئەڵمانیا.. هەنگاوێكی تر بەرەو پەروەردەكردنی مامۆستایانی زمانی دایك

ئەڵمانیا.. هەنگاوێكی تر بەرەو پەروەردەكردنی مامۆستایانی زمانی دایك


19/1/2020 20:03:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەهەنگاوێكی دیكەی بەرەو دەستپێكردنی پرۆسەی پەروەردەكردنی مامۆستای زمانی كوردی لە ئەڵمانیا، سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی  لەگەڵ بەشێك لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنی یەكێتی مامۆستایانی كورد لەئەوروپا كۆبووەوە.

لەشاری فراكفۆرتی ئەڵمانیا، دووەمین كۆبوونەوە بەسەرپەرشتی د.پۆلا خانەقا، سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ  دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی كوردستان سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەئامادەبوونی مامۆستا فازل عومەر، مامۆستای زانكۆی سلێمانی و پسپۆری كۆمەڵناسی، حەمید رەشیدیان سەرۆكی ئەنستیتۆی كوردی ئەڵمانی لە فرانكفۆرت، حەمید بەدرخان سەرۆكی ئەكادیمیای بەدرخان، لەگەڵ ژمارەیەك ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی یەكێتی مامۆستایانی كورد لە ئەوروپا، كە پێكهاتبوون لە مامۆستایان ،سەمیر خدر، جاهید كاپلان، مریەم چاخ و نیازی یەڵمازو عەلی شێر سایان بەڕێوەچوو.

كۆبوونەوەكە هەنگاوی دووەمی بونیادنانی بناغەیەكە بۆ پەروەردەكردنی مامۆستای زمانی دایك (كوردی) لە ئەڵمانیا، لە هەنگاوی یەكەمدا د.ئارام محەمەد قادر ،  وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە مانگی رابردوودا لەگەڵ ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری یەكێتی مامۆستایانی كورد كۆبویەوەو  بەڵێنی هاوكاری پێویستی پێدابوون،  لەپێناو پەروەردەكردنی مامۆستای كورد بۆ ئەوەی منداڵانی كورد لە وڵاتی ئەڵمانیا لە خوێندنی زمانی دایك بێبەش نەبن.

لە كۆبوونەوەكەدا د.پۆڵا خانەقا، تیشكی خستەسەر ئەوەی كە وەكو دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەی هەموو هاوكارییەكن بە مەرجێك بە شێوەیەكی زانستی و ئەكادیمی بێت و لە ئاست ناو و ئاستی زانستی زانكۆكانی هەرێم دابێت. 

هاوكات باسی لەوەش كرد كە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی  بە ئەركی خۆی دەزانێت كە هاوكاری زانستی و ئەكادیمی پێشكەشی ئەو مامۆستایانە بكات كە دەیانەوێت پەروەردەی زمانی كوردی ببینن و دواجار وەكو مامۆستای زمانی دایك لە ئەڵمانیا خزمەتی منداڵانی كورد بكەن بۆ ئەوەی فێری زمانی دایك ببن. هەروەها جەختی لەوەش كردەوە كە بە بەشداری و  هەماهەنگی زانكۆی سلێمانی و دەهۆك و زانكۆكانی كوردستان ئەو پڕۆژەیە جێبەجێبكرێت و بە جددیش لە هەوڵەكانمان بەردەوامدەبین بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان مامۆستای پسپۆری زمانی كوردی بنێرێتە وڵاتی ئەڵمانیا بۆ سەركەوتنی ئەو پڕۆژەیە.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكە یەكێتی مامۆستایان پرۆژەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەكەیان پێشكەشی د.پۆڵا كرد بۆ شرۆڤەكردنی و پەرەپێدانی بەشێوەیەكی زانستی و ئەكادیمی، دواتر ئامادەیی دەربری بۆ پێشوازی و میوانداریكردنی ئەندامانی كۆمیتەی بەڕێوەبردنی یەكێتی مامۆستایانی كورد لە ئەوروپا بۆ كوردستان.

PUKmedia تایبەت 

 

0321.jpg

وێنە هەواڵ
  • image04
  • قوباد تاڵه‌‌بانی پێشوازی له‌‌ عوسمان بایده‌میر ده‌كات

  • image04
  • لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی به‌ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردران

  • image04
  • تەقینەوەیەك لە پاكستان 10 كوژراوی لێدەكەوێتەوە

  • image04
  • یەكەم هاوسەرگیری كچ و كچ لە ئێرلەندا

  • image04
  • دوای چه‌ندین ساڵ به‌فر له‌به‌غدا باری

  • image04
  • تاڤگەی سەهۆڵ

  • image04
  • 16 ساڵ بەسەر مورافەعە گەورەكەی سەرۆك مام جەلال-دا تێدەپەڕێت

  • image04
  • یادی 17 ساڵەی شەهیدبوونی سەركردە شەوكەتی حاجی مشیرو هاوڕێكانی


                                           

کوردناسێکی فینلەندی دووەم کتێبی لەسەر کەرکوک دەنوسێت


نوسەرێکی کوردناسی فینلەندی کتێبی دووەمی خۆی لەسەر کەرکوک بڵاودەکاتەوە.

کریستینا کۆیڤونێن ژنە نوسەری کوردناسی فنلەندی کتێبی دووەمی خۆی بە ناونیشانی کەرکوک شاری بابەگورگوڕ...


  دانیمارك.. سیمینارێك له‌ شاری هۆڕسنس به‌ڕێوه‌چوو
  كه‌نه‌دا، ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌له‌ به‌رز ڕاده‌گیرێت
                                           

44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە


44 ساڵ لەمەوپێش كتێبخانەیەك بوە روناككەرەوەی شاری سلێمانی، پرشنگی رەنگاوڕەنگی بەهەموو لایەكی شاردا نەخشاند و پەیامی زانست و رۆشنبیری پێبوو، ئەویش كتێبخانەی پەیامە، ئەم كتێبخانەیە دەكەوێتە...


  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
                                           

له‌یادی ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لاندا

21 ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ڕفاندن‌و ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان دا.

عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ناسراو به‌ئاپۆ، له&zwn...


  داعش و ململانێی سیاسی موسڵی وێرانتركردوە
  كەلار لەبارینی بەفر بێ بەشە


کاریکاتێر