riklam

سیستانی پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران دووپاتدەكاتەوە

عیراق 07:23 PM - 2020-01-19
.

.

عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لەعیراق جارێكی دیكە بەرگری و پشتیوانی لە خۆپیشاندەران دەكات.

مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق رایگەیاندووە، هاووڵاتیان بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو رژاونەتە سەر شەقامەكان و خۆپیشاندان دەكەن، داوای چاكسازی و كۆتایی هێنان بە گەندەڵی دەكەن، تەنها رێگەش بۆ گوزارشت لە داواكارییە رەواكانیان، هاووڵاتیان رێگەی خۆپیشاندانیان گرتۆتە بەر.

پشتیوانیەكەی مەرجەعی باڵای شیعەكان،  هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان لە بەغداو شارەكانی دیكەی عیراق، كە بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی دروستبووەو ژمارەیەك خۆپیشاندەر كوژران و بریندار بوون.

PUKmedia   ئاژانسەكان

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket