riklam

توركیا 6 هەزار چەكدار رەوانەی لیبیا دەكات

عیراق 06:16 PM - 2020-01-19
.

.

هەوڵەكان بۆ چارەسەری پرسی لیبیا و سەقامگیركردنی ئاشتی لەو وڵاتە چڕكراونەتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ كۆنگرەی بەرلین بۆ پرسی ئاشتی لە لیبیا دەبەسترێت، توركیا بەشدار دەبێت لە كۆنگرەكەدا، هاوكات توركیا بەردەوامە لە رەوانەكردنی چەكدار بۆ لیبیا.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندووە، پرۆسەی گواستنەوەو ناردنی چەكدارە سوریەكان بۆ لیبیا بەردەوامی هەیە، هاوكات پرۆسەی تۆماركردنی ئەو كەسانەش كە خوازیارن وەك جەنگاوەری شەڕ پچنە لیبیا بەردەوامە، پێشتریش ژمارەیەك چەكداری گروپە چەكدارەكانی سەر بەتوركیا گەیشتبوونە لیبیا.
تا ئێستا ژمارەی ئەو چەكدارانەی گەیشتوونەتە لیبیا گەیشتۆتە 2400 چەكدار، ژمارەی ئەو كەسانەش بۆ مەشقی سەربازی چوونەتە سەربازگاكانی توركیا 1700 كەسە. پرۆسەی بەسەربازی كردن لەناوچەكانی عەفرین و قەڵغانی فوڕات و باكوری رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.

راشیگەیاندووە، چەكدارە خۆبەخشەكان سەر بە گروپەكانی لیوای موعتەسەم و سوڵتان موراد، لیوای هەڵۆكانی باكوور، فەیلەقی شام، سولەیمان شاه، لویای سەمەرقەند.

روانگەی سوریا ئەو هۆیانەشی كەوای لەو چەكدارانە كردووە بچنە لیبیا ئاشكرا كردووە، یەكێك لەو چەكدارانەی كە ئاوارەی شاری ئیدلیبی سوریایە، ئامادە بووە پچێتە لیبیا بە روانگەی سوریای بۆ مافەكانی مرۆڤی راگەیاندوە، لەپێناو پارەدا چوومەتە لیبیا، هیچم نیە تا لەدەستی بدەم، من ئاوارەم و نیشتەجێی خێمەم، مووچەكەم 300 لیرەی سوریە، تەنانەت بەشی خواردنیشم ناكات، بەڵام ئەگەر پچم بۆ لیبیا 2000 هەزار دۆلارم دەدرێتێ‌، لەوە باشترە وەك چەكدار لە سوریا شەڕ بكەم.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای كردوە، بەردەوام تەرمی كوژراوە چەكدارە سوریەكان كە تەرابلوس كوژراون دەگەنەوە سوریا، تا ئێستاش  تەرمی 24 چەكدار گەیشتوونەتەوە سوریا.

زانیاریش هەیە كە توركیا بەنیازە تا 6  هەزار خۆبەخش رەوانەی لیبیا بكات.

PUKmedia  ئاژانسەكان

 



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket