riklam

د.دارا: بۆ داهاتوو پشت بە سەرژمێریەكی دروست ببەسترێت

ی.ن.ک‌‌ 04:44 PM - 2020-01-19
.

.

وەزیری پلاندانان ڕای دەگەیەنێـت، پرۆسەی سەرژمێری گشتی لەعیراق پێویستی بەهەماهەنگی هەرێمی كوردستان هەیە و سەرژمێریەكی دروست كاریگەری لەسەر پێشخستن و بەردەوام بونی پرۆژەو بەرزكردنەوەی ژێرخانی ئابوری دەبێت.

ئەم وتانەی د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان لەمیانی كۆبونەوەیەكی هات لەگەڵ وەفدێكی باڵای عیراق بۆ سەرژمێری و نوێنەری سندوقی پەرەپێدانی نەتەوەیەكگرتوەكان هات كە ئەمرۆ 19-1-2020 سەردانی دیوانی وەزارەتی پلاندانانیان كرد كە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوریی و بریكار و بەرێوەبەرانی گشتی هەردوو وەزارەت ئامادەیی بوون" لەو كۆبونەوەیە گفتوگۆلەبارەی میكانیزمەكانی بەرێوەچووی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لەعیراق كرا.

وەزیری پلاندانان ڕاشیگەیاند: هەرێمی كوردستان ئامادەیە و پێشوازی لە سەرژمێری دەكات بەو مەرجەی حكومەتی عیراق هاوكار و هەماهەنگ بێـت بەتایبەت لە ئاسایی كردنەوەی دۆخی ناوچە دابریندراوەكان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ سەرخستنی پرۆسەكە.

 لەبەشێكی تری قسەكانیدا وەزیری پلاندنان رۆڵی نەتەوەیەكگرتوەكانی بەرزنرخاند بەتایبەت سندوقی پەرەپێدانی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ سەرژمێری كە ئامادەیە پالپشتی ئەو پرۆسەیەبكات" وتیشی دەبیت نەتەوەیەكگرتوەكان و رێكخراوە جیهانیەكان رۆڵی كارای خۆیان بگرێرن بۆ سەركەوتنی ئەم پرۆسەیە.

پاشان تاوتوێی دابین كردنی بودجە و پێداویستی و چۆنیەتی ئەنجامدانی سەرژمێری كرا كە لەماوەی رابردوودا چەندین كۆبونەوە لەنێوان هەرێم و بەغداد ئەنجامدراوە.

 لەو چوارچێوەیەش وەزیری پلاندانان ئاماژەی بە روئیایی حكومەتی هەریم كرد بۆ دەرئەنجامەكانی سەرژمێری كە لایی هەرێمی كوردستان گرنگە بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی عیراق و هەرێم بێـت نەك مەرام و مەبەستی سیاسی لەپشتەوە بێت.


PUKmedia   راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket