riklam

كۆڕبەندی بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەدەچێت

ی.ن.ک‌‌ 04:32 PM - 2020-01-19
.

.

ئەمڕۆ 19/1/2020 بەچاودێری و ئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەت و ئەمینداری گشتیی و سەرۆكی دەستەی ئەركان و ژمارەیەك لەئەفسەرانی پلە باڵای وەزارەت، كۆربەندی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.

دەستپێكی كۆڕبەندەكە، بەخستنەڕووی راپۆرتێكی پوختی بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتیی بوو، تیایدا بەداتاو ئاماری ورد هەڵسە‌گاندنی بابەتیانە بۆ تەواوی پێویستی و بەرنامەكانی داهاتووی بەڕێوەبەراتییەكە خرایەڕوو.

وەزیری پێشمەرگە، لەوتەیەكیدا دەستخۆشی لە ئامادەكارانی كۆڕبەندەكە كردو  راشیگەیاند: لەئێستادا پرۆسەی بەدامەزراوەیی كردنی سەربازییانەی هێزەكانی پێشمەرگە بەرەو ئاراستەیەكی دروست هەنگاو دەنێت، هاوكات دڵنیاشی كردنەوە كە كەم و كوڕیی و پێداویستیەكانیان پڕدەكاتەوە.

لەبەشێكی تری ووتەكەیدا، وەزیری پێشمەرگە، رۆڵی بەرێوەبەرایەتی میرەی بەرزنرخاند لە باشتر سازو ئامادەیی هێزەكانی پێشمەرگە لەرووی پێویستیە خۆراكیی و سەربازییەكان.

لەكۆتایی كۆڕبەندەكە، وەزیری پێشمەرگەو ستافی وەزارەتی پێشمەرگە بەش و كۆگا‌كانی ئەو بەڕێوەبەراتیەیان بەسەركردەوە.


PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket