riklam

پەرلەمانی عیراق بەرنامەی كۆبوونەوەكەی دەگۆڕێت

عیراق 04:03 PM - 2020-01-19
.

.

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بەهۆی  تەواونەبوونی رێژەی یاساییەوە نەیتوانی گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاساكان بكات و گۆڕدرا بۆ كۆبوونەوەیەكی ئاڵوگۆڕی بۆچونەكان. 

سەرچاوەیەكی پەرلەمانی بە PUKmediaی راگەیاند: هەرچەندە بڕیار بوو لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا گفتوگۆ لەبارەی چەند پرۆژە یاسایەكەوە بكرێت، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسای پەرلەمانتارانەوە، سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا كۆبوونەوەكە بگۆڕدرێت بۆ كۆبوونەوەیەك تیایدا ئاڵوگۆڕی بۆچونەكان بكرێت.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، ژمارەی ئەندامانی ئامادەبووی كۆبوونەوە 74 پەرلەمانتاری تێنەپەڕاندوەو ئەوەش وایكردوە كۆبوونەوەكە رێژەی یاسایی تەواو نەكات.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket