riklam

وەزعی مەملەكەت

بابەتی گۆڕاو 02:14 PM - 2020-01-19
.

.

وەزعی مەملەكەت
* لە ڕووی حوكمڕانییەوە: كتێبەكەی داروینە بە دەست مەلا عەبدول لەتیفەوە
* لە ڕووی كۆمەڵایەتییەوە:هەژار گەڵایەكی سیسی ڕەنگ زەردە هەر چوار دەورەكەی ڕەشەبایە
*لە ڕووی ئیدارییەوە:ماستەر پلانی سلێمانی یە و جلی ئوتوكراوی تێ ئەخەن
*لە ڕووی ئابورییەوە:فەرهاد عەرەبانەكەی حیجز كراوە و شیرینیش سكی هەشت مانگە و دوانەیە
*لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە:زۆپای مەكتەب نەوتی تیا نی یە و مامۆستا باسی صەحیحی بوخاریمان بۆ ئەكات
*لە ڕووی مێژووییەوە:شوێنی داستانەكەی قەیوان ماوەت قنگە خلیسكینەی تیا ئەكەن
*لە ڕووی سەربازییەوە:ناپلیۆن وەعدی داوە ڕانج ڕۆڤەرێكی تر بۆ حەسنە مەڵەس بكڕێ
*لە ڕووی ڕۆشنبیرییەوە:بازرگانەكەی ڤینیسیا جوابی بۆ شەكسپیر ناردووە شانۆگەرییەكە بگۆڕێ ڤێللایەكی موئەسەسی بۆ داناوە
*لە ڕووی دادپەروەرییەوە:سی ڤی ئەندازیاری کارەبایە و كراوە بە لوولەی گوڵەبەڕۆژە
*ڕەخنە:صابونی بایەعییەكەیە ،كەف ناكات
*وتاری سیاسی:گۆرانییەكەی فەرماندەیە ،هیچی بەسەر هیچەوە نی یە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket