riklam

سه‌ڵاح كوێخا: PUKmedia هه‌میشه‌ له‌خه‌می پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ماندا بووه‌

کوردستان 01:51 PM - 2020-01-19
.

.

سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ بروسكه‌یه‌كی پیرۆزباییه‌دا بۆ ستافی PUKmedia ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ سایتی پیوكه‌ی میدیا هه‌میشه‌ له‌ خه‌می پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی باڵای گه‌له‌كه‌ماندا بووه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی:

به‌ریزان به‌ڕێوه‌به‌ر و ڕۆژنامه‌نوسان و كارمه‌ندانی پێگه‌ی PUKmedia سڵاوێكی گه‌رم،

به‌بۆنه‌ی 17هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تانه‌وه‌، جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ده‌كه‌م،هیوای به‌رده‌وامیتان بۆده‌خوازم و له‌داهاتوودابتوانن خزمه‌تی دیار به‌میدیای كوردی و گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن.

ماڵه‌په‌ڕی PUKmedia له‌دامه‌زراندنییه‌وه‌ تائێستا بێووچان كاریكردووه‌ له‌پێناو پیشاندانی ڕاستییه‌كان و گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاری ده‌رباره‌ی ڕووداو پێشهاته‌كان و پارستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مان له‌و ڕووه‌وه‌ جێگه‌ی ده‌ستی دیاربووه‌ و به‌رده‌وام له‌پێشه‌نگدابووه‌.

ماڵپه‌ڕی PUKmedia وه‌ك یه‌كێك له‌ماڵپه‌ڕه‌ گرنگ و پڕخوینه‌ره‌كانی نێو میدییای ئه‌لیكترۆنی كوردی هه‌میشه‌ خاوه‌نی داهێنان و نوینبوونه‌وه‌ بووه‌و به‌چه‌ندین زمانی جیهانی په‌یامی كورد و كوردستانی گه‌یاندۆته‌ دونیای ده‌ره‌وه‌وه‌ به‌مه‌ش خزمه‌تیكی گه‌وره‌ی كردووه‌.

بۆیه‌ به‌گرنگه‌وه‌ له‌م ماڵپه‌ڕه‌ ده‌ڕوانین و ئومیدی زۆرمان پێیه‌تی و سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆده‌خوازین

دووباره‌ یادی 17 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی PUKmedia پیرۆزبێت و هه‌رسه‌ركه‌وتووبن.

سه‌ڵاح كویخا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket