مه‌رگی مه‌جید و رونكردنه‌وه‌كه‌ی ئاسایش

مه‌رگی مه‌جید و رونكردنه‌وه‌كه‌ی ئاسایش


19/1/2020 13:14:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

1
مه‌رگی مه‌جید هروتی " مه‌جید ئیبراهیم عه‌بدوڵا " بۆ زیندان و ئاسایش نا ، بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری شه‌رمه‌زاری و كێماسیه‌كی گه‌وره‌یه‌ ، ئاخر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌ كوردستان ، لانی كه‌م پێویسته‌ ئاگای له‌ زیندانه‌كان و بارو دۆخی زیندانیان بێت ، ئه‌گه‌ر گریمان كاره‌كه‌ی مه‌جید خۆ كوژیه‌ ، چۆن ده‌بێت كه‌ره‌سه‌كانی خۆ كوژی له‌ زیندانا هه‌بن ، دواتر ئه‌و زیندانه‌ تاكه‌ كه‌سیه‌ یان له‌ ناو خه‌ڵكی تردا ، ئه‌گه‌ر له‌ ناو خه‌ڵكایه‌ چۆن ئه‌مه‌ ڕوویدا ، ئه‌گه‌ر تاكه‌سیه‌ ، جگه‌ له‌ كه‌ره‌سه‌كان ، باشه‌ بۆ چاودێری به‌سه‌ریه‌وه‌ نه‌بوو بۆ ژوره‌كه‌ی كامێرای چاودێری تیا نیه‌ ، ئێمه‌ كاتی خۆیشی هه‌زار گومانمان له‌ كوشتنه‌كه‌ی زانای قایم قام هه‌بوو ، كه‌چی له‌ بری كۆتاهێنان به‌ گومانه‌كان ، هێشتا ئه‌م چیرۆكه‌ ناشرینه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ .
2
رونكردنه‌وه‌كه‌ی ئاسایش ئه‌وه‌نده‌ی كاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ دوای مردنه‌كه‌ش بێ‌ بایه‌خ و ناشرین بكات ، ئه‌وه‌نده‌ له‌ خه‌می ئه‌وه‌دا نه‌بووه‌ هه‌قیقه‌ت بداته‌ خه‌ڵك ، باشه‌ ئه‌وه‌ خێره‌ ئاسایش باسی بوونی 60 كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات و دواتریش ده‌ڵێت له‌ ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر كه‌سێكی ترو ماده‌ی تریشدا ، له‌ كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا ئه‌مه‌ بۆ قێزاندنی ئه‌و ماڵه‌ نه‌بێت بۆ هیچی تر نیه‌ ، هه‌ڵبه‌ت جگه‌ له‌ وه‌ی كه‌ بۆنی هه‌ڕه‌شه‌و ده‌مكوتكردنیشی لێدێت ، له‌ راستیدا جگه‌ له‌ كوشتنه‌كه‌و گومانه‌كانی سه‌ری ، ئه‌وه‌ ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و پزیشكی پشكنه‌ره‌ له‌ باره‌ی روداوه‌كه‌وه‌ قسه‌ بكه‌ن ، به‌ر له‌ ئاسایش ،
3
ئاسایش هه‌ر به‌ مه‌رگی مه‌جید واز له‌ دۆسیه‌كه‌ ناهێنێ‌ و په‌یامێكی توندیش بۆ ئه‌وانه‌ ده‌نێرێت كه‌ گومانیان له‌ كاره‌كه‌ هه‌یه‌ ،ئه‌م جۆره‌ چیرۆكانه‌ ده‌مێكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان لێره‌و له‌وێ‌ دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌، ئاخۆ كاتی ئه‌وه‌ نیه‌ كۆتاییان بێت ، ئێ‌ خۆ له‌ دنیادا زیندان بۆ سزادان و گێڕانه‌وه‌ی مرۆڤ و چاكسازیه‌ ، نه‌ك زه‌مینه‌ دروستكردنی خۆ كوژی ، مه‌جیدیش وه‌ك هه‌ر روداوێكی تر سه‌دان گومان هه‌ڵده‌گرێت ، لێ‌ كه‌س نیه‌ به‌ دوادا چوون بكات ، به‌ دوادا چوونیش بكرێت و هه‌قیقه‌تیش ده‌ر بكه‌وێت ، وه‌ك دایكم ده‌ڵێت " تازه‌ ئاوه‌و ئاو رۆی "
تێبینی وێنه‌كه‌ مناڵه‌كانی مه‌جیدن ، مه‌جید پێشمه‌رگه‌ی لیوای 7ی پیاده‌ بوو له‌ هێزه‌كانی حه‌فتا .


نوسینی/ له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج


PUKmedia تایبه‌ت

وێنە هەواڵ
  • image04
  • رێزلێنانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ پزیشكان

  • image04
  • ستیف فەگین باڵیۆزی ئەمەریكا لە هەولێر بەشداری هەڵمەتی خۆپاراستن لە كۆرۆنا دەكات

  • image04
  • یادی 15 ساڵه‌ی یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆماری پێشمه‌رگه‌

  • image04
  • قوباد تاڵه‌بانی بۆ فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی: ده‌ستی ماندوبونتان ده‌گوشم

  • image04
  • نیشتمان تەرمی مەریەمی قازی لە ئامێز گرت

  • image04
  • 29 ساڵ به‌سه‌ر كۆڕه‌و تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • تره‌مپ ئامێرێكی نوێی پشكنینی كۆرۆنای راگه‌یاند

  • image04
  • دەزگای تەندروستی پێشمەرگە پرۆژەی لە یادمانن رادەگەیەنێت


                                           

ترۆدۆ پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌ ڕه‌وه‌ندی كوردی ده‌كات


جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ، رۆژی 19-3-2020، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌، پیرۆزبایی له&zw...


  كه‌نه‌دا.. له‌رۆژی جیهانی ژناندا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو
  دانیمارك..یادی ڕۆژی شەهید کرایەوە
                                           

%63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌


مافناس، ئه‌دیب له‌تیف محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كوردستانی ...


  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
                                           

با CPJ وردتر كار بكات

د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێك...


  حه‌فتاو سێ ساڵه‌ كورد بێ قازییه‌
  ته‌ندروستی سلێمانی داوای درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كات


کاریکاتێر