riklam

خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌

عیراق 10:31 AM - 2020-01-19
.

.

به‌هۆی پێكدانان له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران له‌ مه‌یدانی ته‌حریر له‌ به‌غدا ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر بریندار ده‌بن.

له‌ئێستادا له‌ مه‌یدانی ته‌حریر له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران شه‌ڕ و گرژی دروستبووه‌ و به‌پێی ئاماره‌ سه‌رتاییه‌كان تا ئێستا 8 كه‌س بریندار بوون.

هاوكات له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ مه‌یدانی ته‌یران له‌ به‌غدا گرژی دروستبووه‌ و خۆپیشانده‌ران ژماره‌یه‌ك ڕێگه‌ و پرده‌كانی زیقاریان داخستووه‌.

PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket