riklam

پەیامی کەناڵی ئاییندە بۆ PUKmedia

ی.ن.ک‌‌ 10:06 PM - 2020-01-18
.

.

لەپەیامێكدا تەلەفزیۆنی ئایندەی گەرمیان  پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی سایتی PUKmedia ده‌‌كات .

به‌ڕێزان به‌ڕێوبه‌رو كادرو كارمه‌ندانی سایتی PUKmedia

له‌یادی ١٧ هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی  PUKmedia دا کە  سایتی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه، به‌ناوی  بەڕێوەبەر و ستافی کەناڵی ئاییندە و ڕادیۆی مەشخەلانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە ئەکەین، دەستی ماندوتان ئەگوشین ،  هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ ئەخوازین، دڵنیاین بەو هەڤاڵ و کادرە دڵسۆزانەتان هەنگاوی گەورەتر ئەنێن و بەرەو پێشەوە ئەچن، وەک چۆن لە ڕابردوودا بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە لەگەڵ هەموو پرسە ناوخۆیی و جیهانییەکاندا مامەڵەیەکی میدیایی گونجاوتان کردووە..

سایتی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەڕابردو و لەئێستاشدا متمانەی بینەر و  خوێنەری بەدەست هێناوە بەهۆی ڕاستگۆیی و لەبەرچاوگرتنی هەموو دۆخە جیاوازەکانی کوردستان، دوبارە ١٧ هەمین ساڵیادی  pukmedia پیرۆزبێت لەبەڕێوەبەر وسەرجەم کارمەندانی دەزگا خۆشەویستەکەتان.

 

کەنالی ئاییندە و ڕادیۆی مەشخەلان لەگەرمیان

١٨/١/٢٠٢٠

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket