riklam

زوبێر عوسمان: دامەزراندنی PUKmedia پێویستییەكی سەردەمیانە بوو

ی.ن.ک‌‌ 09:24 PM - 2020-01-18
.

.

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزارندنی ماڵپەڕی PUKmedia وە، زوبێر عوسمان ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم كادیر و كارمەندانی ماڵپەڕەكە دەكات، كە ئەمە دەقەكەیەتی...

هەڤاڵان/ سەرنوسەر و سەرجەم كادیر و كارمەندانی  (پیوكەی میدیا)

بابەت / بروسكەی پیرۆزی
سڵاوی كارو خەبات...

بە بۆنەی یادی 17 ساڵەی دامەزراندنی سایتی پیوكەی میدیاوە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی بەرێزتان و سەرجەم كادیر و كارمەندانتان دەكەم.

یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە گرنگی و بایەخێكی ئێجگار گەورەی بە راگەیاندن داوە و چەندین كەناڵی راگەیاندنی لە قۆناغە جیاوازەكاندا هەبووە، لەگەڵ پێشكەوتنی ئامرازەكانی راگەیاندن و كاریگەری سەردەمی بەجیهانیبوون و رۆڵ و كاریگەری سۆشیاڵ میدیا، دامەزراندنی پیوكەی میدیا پێویستیەكی سەردەمیانە بوو، ماڵپەری پیوكەی میدیا لەماوەی 17 ساڵی تەمەنیدا ، پەیام و سیاسەتی فەرمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و هەواڵ و زانیاریی لەسەر كوردستان و عیراق و ناوچەكە و جیهان لەسەرجەم بوارەكاندا بە پەیڕەویكردنی یاسا و ئیتیكی رۆژنامەوانی بڵاو كردوەتەوە و سەرچاوەی زانیاریی بووە بۆ خوێنەران و كەناڵەكانی راگەیاندن، هیوادارم هەمیشە پێشەنگ بن لە كاروانی رۆژنامەوانی كوردی و سۆشیال میدیادا.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم .

زوبێر عوسمان
ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی(ی.ن.ك)

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket