riklam

دەزگای هەڵبژاردنەكانی یەكێتی بۆ PUKmedia: رۆڵی كاریگەرتان هەبووە

ی.ن.ک‌‌ 08:40 PM - 2020-01-18
.

.

بەبۆنەی حەڤدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia وە، دەزگای هەڵبژاردنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنوسەرو سەرجەم میدیاكارو كادرو كارمەندانی ماڵپەڕەكە دەكات، كە ئەمە دەقەكەیەتی...

حەڤدەیەمین ساڵیادی پیوكەی میدیا پیرۆزبێت

بەڕێزان/ سەرنووسەرو رۆژنامەنووسان و كارمەندانی مالپەڕی PUKmedia ی خۆشەویست

بەبۆنەی حەڤدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنتانەوە پیرۆزبایی لەسەرنوسەرو سەرجەم میدیاكارو كادرو كارمەندانی ماڵپەڕە خۆشەویستەكەتان دەكەین.

هیوادارین چۆن لەساڵانی ڕابردوودا پرۆفیشناڵانەو بابەتیانە كارتانكردووە لەگەیاندنی هەواڵ وزانیاری بەوەرگرانتان و ڕۆڵێكی گرنگ و كاریگەرتان هەبووە لەنێو میدیای كوردیدا، هەروەها توانیوتانە دەنگی كورد و كوردستان و پەیام و ئاراستەی فكری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەڕێی بەشەكانی عەرەبی و فارسی و توركی و ئینگلیزی و روسیەوە بگەیەننە وەرگران و خوێنەرانتان.

لەسەر هەمان رێچكە بەردەوامبن و دەنگێكی بوێرو راستەقینەی هەمووان بن.

لەم بۆنە پیرۆزەدا دەستی ماندووبونتان دەگوشین و هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

دەزگای هەڵبژاردنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket