ئاماره‌كانی جیابوونه‌وه‌ی 2019 چیمان پێ ده‌ڵێن ؟؟؟

ئاماره‌كانی جیابوونه‌وه‌ی 2019 چیمان پێ ده‌ڵێن ؟؟؟


18/1/2020 19:25:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

له‌ تازه‌ترین ئاماری ساڵانه‌دا رێژه‌ی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاقی جووت هاوسه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ 9 مانگی ساڵی ٢٠١٩ ی رابردوو .
له‌ سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاریتی یاسایی و پیشه‌یی و ئاكاری به‌نده‌ به‌ پێویستم زانی راو سه‌رنجی خۆم له‌سه‌ر دیارده‌یه‌كی نا دروست و ترسناكی كۆمه‌ڵگا بخه‌مه‌ڕوو ئه‌ویش ( جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاقه‌ ) ، ئه‌گه‌ر چی جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاق وه‌ك پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری مافی جووت هاوسه‌ره‌ ، به‌ڵام گرنگه‌ له‌كاتی پیاده‌كردنی ئه‌و مافه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ ژن و مێرد پاساوێكی ره‌وایی یاسایی و شه‌رعی هه‌بێت بۆ جیابوونه‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌م پرسه‌ راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ په‌یوه‌ ندی به‌ ( حه‌لال و حه‌رام ) و ژیانی كومه‌ڵایه‌تی تاك به‌ تاكی كۆمه‌ڵگاكه‌ مانه‌وه‌ هه‌یه‌ پێویسته‌ تێكرا هه‌مووان پێكه‌وه‌ رێگربین له‌ جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێكترازانی خێزان هۆكاری سه‌ره‌كی تێكچوونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تاك و كۆمه‌ڵكایه‌ ، خستنه‌ڕووی ئه‌م ئاماره‌و لێكدانه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئاماره‌كه‌ زه‌نگێكی مه‌ترسیداره‌ له‌ داهاتووی ژیانی كومه‌ڵایه‌تی له‌ باشووری كوردستان ، چونكه‌ ره‌نگه‌ زۆرێك له‌ وانه‌ی كه‌ ته‌ڵاق دراون یان ته‌ڵاقیان وه‌رگرتووه‌ خویان هوكاری سه‌ره‌كی كێشه‌و ناكۆكی و نه‌گونجاندنی نێوانیان نه‌بن به‌ڵكو به‌شداری كه‌سی سێیه‌م له‌خێزانی لایه‌كیانیان هه‌ردوولا فاكته‌ری سه‌ره‌كی جیابووه‌و ته‌ڵاقی نێوانیان بن كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ش كاره‌ساتیكی دیكه‌ی دروستكراوی ناو كۆمه‌ڵگایه‌ زۆرجار كه‌سانی دیكه‌ لێناگه‌ڕین هاوسه‌ره‌كان به‌ئاسووده‌یی بژین و به‌خته‌وه‌ربن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌ زۆرن بۆ نموونه‌ ( دڵ پیستی ،ره‌زیلی ،ناپاكی هاوسه‌رگیری ،جیاوازی ته‌مه‌ن ، جیاوازی ئاستی وشیاری ، پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ،نه‌بوونی خواستی هاوسه‌رگیری ، به‌ زور به‌ شوودان ، ناچاركردنی ژن به‌ له‌ شفروشی ، خراپی باری دارایی و قه‌یران، فره‌ژنی ، كه‌مته‌رخه‌ می ژن یان پیاو به‌ ئه‌ركی ژن و میدایه‌تی و سه‌رجێی نه‌كردن ، قومار كردن ، ئاڵوده‌بوون به‌ ماده‌ی بیهۆشكار ، ئاڵوده‌بوون به‌خواردنه‌وه‌ی ماده‌ كحولیه‌كان زیادله‌ پێویست ، ...هتد)سه‌ره‌ڕایی ئه‌مانه‌ش له‌گه‌ڵ تیپه‌ڕ بوونی كات پلان نیه‌ بۆ رێگری پێویست له‌ كاردانه‌وه‌ خراپه‌كانی ئه‌م دیارده‌ مه‌ترسیداره‌ی كۆمه‌ڵگا كه‌ راسته‌وخو كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتووی ژیانی تاك و ئاینده‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگا به‌ جێده‌ هێلێت كه‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێت ، له‌كۆتاییدا ئه‌ركی راگه‌یاندن و راگه‌یاندنكاره‌ به‌ رێزه‌كان و ماموستایانی ئاینی به‌ڕێزو دادوه‌رو پاریزه‌رانی به‌رێزه‌ له‌رێگه‌ی وتار و خول و بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی رێگربن له‌ و دیارده‌ ترسناكه‌ی كۆمه‌ڵگا ، ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێجار جیابوونه‌و ته‌ڵاق رێگایه‌كی ناچاریه‌ .

پارێزه‌ری راویژكار.. هه‌ژار غه‌فور / سلێمانی


PUKmedia  تایبه‌ت

1.png

82454549_2451597661772787_9021390458047168512_n.jpg

وێنە هەواڵ
  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران

  • image04
  • كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان و سێ سەرۆكایەتییەكە هەرێم

  • image04
  • وه‌فدی حزیه‌ كوردستانییه‌كان له‌به‌غداوه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ولێر

  • image04
  • مەراسیمی 32هەمین ساڵیادی ئەنفالی یەكی دۆڵی جافایەتی

  • image04
  • قوباد تاڵه‌‌بانی پێشوازی له‌‌ عوسمان بایده‌میر ده‌كات

  • image04
  • لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی به‌ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردران

  • image04
  • تەقینەوەیەك لە پاكستان 10 كوژراوی لێدەكەوێتەوە

  • image04
  • یەكەم هاوسەرگیری كچ و كچ لە ئێرلەندا


                                           

كۆمیتەی دانیمارك ئامادەكاری بۆ یادە نەتەوەییەكان دەكات


لە شاری هۆڕسنسی دانیمارك كۆبوونەوەی كۆمیتەی رێكخستنی دانیماركی یەكێتی و كۆمیتەی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا و كۆمیتەی پارتی یەكێتی دیموكراتی پەیەدە بەڕێ...


  کوردناسێکی فینلەندی دووەم کتێبی لەسەر کەرکوک دەنوسێت
  دانیمارك.. سیمینارێك له‌ شاری هۆڕسنس به‌ڕێوه‌چوو
                                           

44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە


44 ساڵ لەمەوپێش كتێبخانەیەك بوە روناككەرەوەی شاری سلێمانی، پرشنگی رەنگاوڕەنگی بەهەموو لایەكی شاردا نەخشاند و پەیامی زانست و رۆشنبیری پێبوو، ئەویش كتێبخانەی پەیامە، ئەم كتێبخانەیە دەكەوێتە...


  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
                                           

ئه‌نفال.. هه‌وڵی قڕكردنی گه‌لێك

ئه‌نفالی یه‌كی دۆڵی جافایه‌تی و باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی

 

 

یه&zw...


   کوردێک بەشداریكری کۆبونەوەی لێژنەی هەرێمی ئاسیا باسفیكی دەکات
  له‌یادی ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لاندا


کاریکاتێر