riklam

د.جوان ئیحسان: PUKmedia بۆ سەرجەم رەنگەكانە

ی.ن.ک‌‌ 07:21 PM - 2020-01-18
.

.

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سایتی PUKmedia وە، د. جوان ئیحسان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و رۆژنامەنووسانی سایتەكە دەكات.

دەقی پەیامەكە..

بەڕێزان/ سەرنووسەرو رۆژنامەنووسانی PUKmedia ی ئازیز

بەبۆنەی ساڵیادی دامەرزاندنی ماڵپەڕەكەتان پیرۆزبایی لەبەڕێوەبەرو تەواوی میدیاكارو كادرو كارمەندانی دەزگا ئازیزەكەتان دەكەم و دەخوازم بەردەوام بن بۆ رۆشنكردنەوەی هزرو خزمەتكردن بە هەموو تاكێكی كۆمەڵگەی كوردەواری بەسەرجەم رەنگەكانیەوە.

هیوادارم چۆن لەساڵانی ڕابردوودا بەوپەڕی دڵسۆزییەوە لەگەیاندنی هەواڵ وزانیارییەکان بەخوێنەرانی کورد ڕۆڵێکی گرنگ وبەرچاووتان هەبووە و بونەتە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بەهەمان نەفەس وبەداهێنانی نوێ وکاری باشترەوە سایتەکەتان لەگەشەکردن وسەرکەوتنی بەردەوام دابێت.

هەمیشە بەدڵسۆزی وبێلایەنییەوە لەکاری ڕۆژنامەوانی بەردەوام بن ، لەساڵی نوێدا درێژە بەکاری داهێنان و زیاتری بواری میدیایی ئەلیكترۆنی بدەن بەئامانجی بەردەوامبونتان لەو خزمەتە نیشتمانی و كۆمەڵایەتیەی پێشكەشی تەواوی چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردستانی دەكەن.

دووبارەپیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێزو سەرجەم ڕۆژنامەنووسان وخوێنەرانی کورد دەکەم ، بەردەوام بن سەرکەوتووبن ئایندەتان پڕدەستکەوت و بەرهەمی زیاتربێت . 

د.جوان ئیحسان فەوزی

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket