riklam

چیتر موبایل لەنزیك خۆتانەوە دامەنێن

تەکنەلۆجیا 06:53 PM - 2020-01-18
.

.

وەزارەتی تەندروستی ئەمریكا، چەند زانیاریەكی مەترسیدار لەسەر دانانی موبایل   لەنزیك شوێنی خەوتنەوە دەخەنەڕوو.

 

وەزارەتی تەندروستی ئەمریكا، لێكۆڵینەوەیەكیان لەرێگەی لێكۆڵەرەوانەوە ئاڕاستەكراون، كەمەترسیەكانی چۆنیەتی بەكارهێنانی  موبایلە زیرەكەكان ئاشكرا دەكات، بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیە، دانانی موبایل لەنزیك شوێنی خەوتنەوە، مەترسی دروست بوونی شێرپەنجەی لێدەكرێت و هەروەها كارێگەری لەسەر وشیاری و بیستنی مرۆڤدا دەبێت.

 

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەكارهێنانی موبایل لەلایەن منداڵانەوە مەترسی گەورەی لەسەر تەندروستیان هەیە و رێگە لەگەشەكردنیان دەگرێت.

 

لەبەشێكی تری لێكۆڵینەوەدا ئەوە هاتووە، تەنانەت لەكاتی تەلەفۆنكردندا  موبایل لەنزیك سەرو مێشكتانەوە نزیك مەكەنەوە بەڵكو هیتفۆن بەكاربێنن، بۆ ئەوەی مێشكتان دوربێت لەزەبزەبەكان و هیچ شەپۆلێكی مەترسیداری بەرنەكەوێت.

 

PUKmedia ئاژانسەكان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket