riklam

مه‌كته‌بی ڕێكخستن بۆ PUKmedia: به‌راستگۆیی ناوده‌برێن

ی.ن.ک‌‌ 06:49 PM - 2020-01-18
.

.

مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی PUKmedia وه‌ بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ده‌كات.

ده‌قی بروسكه‌كه‌...
به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رو كادرو كارمه‌ندانی سایتی PUKmedia
له‌یادی 17هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی  PUKmedia دا كه‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه‌ به‌ناوی لێپرسراو و ته‌واوی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كۆردستانه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی یادی ئه‌م سایته‌ ئازیزه‌تان لێده‌كه‌ین و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتن و داهێنانتان بۆ ده‌خوازین و ده‌ستی ماندوبونتان ده‌گوشین .


PUKmedia له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه‌ تاكو ئێستا توانیویه‌تی به‌بێ وه‌ستان كاره‌كانی بكات و ببێته‌ یه‌كێك له‌ماڵپه‌ڕه‌ به‌ناوبانگه‌كانی نێو میدیای كوردی و به‌ماڵپه‌ڕێكی ڕاستگۆو جێی متمانه‌ ناوده‌برێت و توانیویه‌تی خزمه‌تێكی زۆر به‌میدیای كوردی بكات و مه‌ڵۆیه‌ك بخاته‌ سه‌رخه‌رمانی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ دنیای میدیای نوێدا هه‌روه‌ها توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیدا خۆی بگونجێنێت و به‌رده‌وام خۆی ئه‌بده‌یت بكاته‌وه‌، یه‌كێك له‌شانازیه‌كانی ئه‌م سایته‌ ئه‌وه‌یه‌كه‌ به‌چه‌ند زمانێكی جیاواز خزمه‌ت به‌بینه‌رو خوێنه‌ری ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ده‌كات، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك مه‌كته‌بی ڕێكخستن پشتگیری و پشتیوانی ته‌واوتان ده‌كه‌ین .
له‌پێناو به‌ره‌وپشخستنی زیاتری ئه‌م سایته‌ ڕاستگۆیه‌ جارێكی تر پیرۆزه‌و به‌هیوای سه‌ركه‌وتن.


مه‌كته‌بی ڕێكخستنی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

 


PUKmedia راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی رێكخستن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket