riklam

گفتوگۆكانی نێوان بەغداو واشنتۆن بەردەوامە

عیراق 06:15 PM - 2020-01-18
.

.

وتەبێژ لیوا عەبدولكەریم خەلەف بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاندووە، حكومەتی عیراق سەبارەت بە پرسی ئەمنی وتووێژەكانی لەگەڵ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەنجامدەدات.

لیوا خەڵەف جەخت لەوەدەكاتەوە، سەبارەت بەم پرسە، عیراق تێبینی و سەرنجی خۆی هەیە، پێویستە وتووێژەكان لەگەڵ سەروەری عیراق  ناكۆك نەبن، سەروەری عیراق لەبەچاو بگیرێت.

راشیگەیاندووە، وتووێژەكان سەبارەت بە پرسی ئەمنی بەردەوامە.

لیوا خەڵەف ئاماژە دەكات بەوەی كە یەكێك لەو بابەتانەی قسەی لەسەر كراوە، ئەوەیە كە هاوپەیمانی ناتۆ لەعیراق بمێننەوە، هێزەكانی ئەمریكاش لەچوارچێوەی ئەو هاوپەیمانیەتیەدا لەعیراقدا بمێننەوە.

 

PUKmedia  حەدەس

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket