riklam

دیالە .. كارمەندانی تەندروستی بایكۆتی دەوام دەكەن

عیراق 06:04 PM - 2020-01-18
.

.

وابڕیارە سبەینێ لەسنوری تەواوی پارێزگای دیالە كارمەندانی تەندروستی لەبەرامبەر رفاندنی كارمەندێكیان  بایكۆتی دەوام بكەن.

 

عەباس ئەحمەد چالاكوان و كارمەندی تەندروستی  لەسنوری پارێزگای دیالە  بۆ PUKmedia ووتی:" دوێنێ لەلایەن هێزێكی نادیارەوە بەرپرسی بەشی نۆرینگەی تایبەت بە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی مقدادیە رفێندراوە.

 

وتیشی: لەبەرامبەر ئەو كارە وەك كاردانەوەیەك تەواوی كارمەندانی تەندروستی سنوری پارێزگای دیالە سبەینێ یەك شەممە دەوام ناكەن و ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

 

رونیشكردەوە: داواكاریەك پێشكەش دەكەین و ئەگەر  ئەو كارمەندەمان چارەنووسی دیاری نەكرێت بەردەوام دەبین لەناڕەزایەتیەكانمان.

 

PUKmedia سامان یارویس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket